-
لاریجانی: ستراتژیای ترەمپ لە بەرجام نیشاندەریی نادەربەستی ئەمریکایە
تشرینی یهکهم 15, 2017 15:13سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئیران وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا نە پێبەندیی ڕیککەوتننە نێو دەولەتییەکان بووە و نە ڕێز دەگرێت لە ڕیکخراوی نەتەوەکان و بە هەموو وڵاتان نیشان ئەدات کە واشنگتۆن دەربەست و پێبەندی هیچ ئەرکێک نییە .
-
مۆحسێن ڕەزایی: ترەمپ گرفتێکی جیهانییە
تشرینی یهکهم 15, 2017 14:57دەبیری کۆگەی دیاریکردنیی بەرژەوەندی نزامی ئێران وتی: هەڵوێستەکانیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەکوو گرفتێکی جیهانی لێهاتووە و لە ڕاستی دا بۆ ئەوروپا یش گرفت چێدەکات.
-
زەنگەنە : وتەکانی تڕەمپ کاریگەری ئەوتۆی لەسەر بازاڕی نەوت نییە
تشرینی یهکهم 15, 2017 13:53وەزیری نەوتی کوماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە وتەکانی دۆژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کاریگەری لەسەر بازاری نەوت وتی وتەکانی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کاریگەریەکی ئەوتۆی لە سەر بازاڕی نەوت نییە .
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهییان : سپا دڵی زیندووی ئێرانە
تشرینی یهکهم 15, 2017 09:45یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە قسەکانی دوژمنکارانەی ترەمپ دژی ئێران و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت : سپا دڵی زیندووی ئێرانە.
-
بیست کوژراوو بریندار لە تەقەتفەنگەکانی ئەمریکادا
تشرینی یهکهم 15, 2017 09:43تەقەتفەنگەکانی بیست و چوار کاژێری ڕابردووی ئیالەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا، بیست کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.
-
لاگارد: هیچ هۆیەک نابینین بۆ گۆڕینی سیاسەتەکانی سنووقی نێودەوڵەتیی دراو بەرامبەر بە ئێران
تشرینی یهکهم 15, 2017 09:41سەرۆکی سنووقی نیودەوڵەتیی دراو لە کاردانەوە بە داخوازی ئەمدواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە داوای لە بەڕێوەبەران و بەرپرسانی کارگێڕیی ئەم سنووقە کردووە هیچ هاسانکارییەک نەخەنە بەردەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ پێی داگرت کە ئێمە هیچ هۆیەک نابینین بۆ گۆڕینی سیاسەتەکانی سنووقی نێودەوڵەتیی دراو بەرامبەر بە ئێران.
-
زەریف: ئیتر کەس متمانە بە ئەمریکا ناکات، ترەمپ چاوی خۆی لە سەر راستییەکان نوقاندووە
تشرینی یهکهم 15, 2017 07:36وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت؛ هەڵس و کەوتەکانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەمبەر بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی پێنج کۆ یەک) بۆتە هۆی ئەوەی کە ئیتر کەس متمانەی بە ئەمریکا نەمێنێ.
-
وەزیری دەرەوەی فەرانسا، کۆنگرێسی ئەمریکا دەبێ هەنگاوی هاوبەش بپارێزێت
تشرینی یهکهم 15, 2017 07:33ژان ئیو لۆدریان وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسا شەوی یەکشەممە دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەبێ سەرنجدانی ڕاپۆرتی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، پێبەند بوونی ئێران بە هەنگاوی هاوبەشی پشتڕاست نەکردەوە، داوای لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد هەتا ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە بپارێزێت.
-
وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران: قسەکانی ترەمپ دژ بە ئێران ، دەبێتە هۆی زیاتر تەریک کەوتنەوەی ئەمریکا
تشرینی یهکهم 15, 2017 06:35وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە قسە و لێدوانی دوژمنکارانەی سەۆرک کۆماری ئەمریکا دژ بە ئێران پێی داگرت: قسەی سەرەڕۆیانەی "دۆناڵد ترەمپ" خەڵکی ئێران بەرەو یەکێتی و یەکدەنگییەکی زیاتر پاڵ پێوە دەنێ.
-
ئایەتۆڵڵا هاشمی شاهرودی : کەس ناتوانێ توانایی بەرەڤانی ئێران لاواز بکا
تشرینی یهکهم 14, 2017 16:33سەرۆکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نێزامی کۆماری ئیسلامی ئێران ، زەخت وگوشاری ئەمریکا بۆ بەرتەسک کردنی تواناییەکانی بەرەڤانی ئێرانی بە قەبول نەکراو زانی ووتی: توانایی بەرەڤانی ئێران ، لاواز نەکراوەیە.