-
باڵوێزی پێشووی پاکستان لە واشنگتۆن: ئێران، کردەی تاوانکارانەی ئیسرائیل بێ وەڵام ناهێڵێ
ئاب 13, 2024 05:45نوێنەری پێشووی پاکستان لە ئەمریکاو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای دەربڕینی مەخابنی لە سیاسەتی دووفاقیی واشنگتۆن لەهەمبەر شەڕی غەززەو هاندانی رژیمی زایۆنی بۆ جێبەجێکردنی هەوڵە ترۆریستییەکانی لە وڵاتانی ناوچەدا، وتی: ترۆری ئیسماعیل هەنیە لەتاران، هەوڵ و هەنگاوەکانی ئاشتی لەرزۆک کرد بەم حاڵەش، کۆماری ئیسلامیی ئێران، کردەی تاوانکارانە بێ وەڵام ناهێڵێ.
-
ئانڕوا: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا زۆرتر لە ٧٥ هەزار فەلەستینی لە باشوری غەزەوە کۆچیان پێ کراوە
ئاب 12, 2024 10:45هاوکات لەگەڵ دڕیژەی دڕندەکاری و پەلامارو هەڵسوکەوتی سەرکوتکارانەی زایۆنیستەکان ئاژانسی ئانڕوا ڕایگەیاند کە زۆرتر لە ٧٥ هەزار فەلەستینی لە باشوری غەزەوە کۆچیان پێ کراوە.
-
قاڵیباف : جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ژینۆسایدە
ئاب 12, 2024 10:36سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر نوێژخوێنانی شاری غەززە لە خوێندنگەی "التابعین"ی بە جەنایەتی دژی مرۆڤایەتی، ژینۆساید و جەنایەتی جەنگی هێنایەئەژمار.
-
حەماس: بانگەشەی ئیسراییل لەبارەی شەهیدانی خوێندنگەکەی غەززە درۆ و دەلەسەیە
ئاب 12, 2024 10:15بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حماس) قسەکانی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی لەبارەی شەهیدانی خوێندنگەی "تابعین"ی بە درۆ و دەلەسەی تەواو وەسف کرد.
-
هەریس: کاتی ئاگربڕ لە غەززە گەیشتووە
ئاب 12, 2024 10:06"کەمێڵا هەریس"ی بەربژاری دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا، ڕوو لەو لایەنگرانەی فەلەستین کە کۆبوونەوەکانی بانگەشەی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەویان لە ئاریزۆنا تێکدا وتی کە ئێستا ئیتر کاتی دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە گەیشتووە.
-
شەهیدکرانی ٢٣ فەلەستینی دیکە لە غەزە
ئاب 12, 2024 09:55وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند کە لە سەرلەبەیانی دوێنێ"وە تاکوو ئەمڕۆ،لەئاکامی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر غەزە ٢٣ فەلەستینی دیکەش شەهید بوون.
-
کوشت و کوشتارەکانی ئیسراییل لە کەرتی غەززە هیچ پاساوێکی بۆ نییە
ئاب 12, 2024 09:36جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی : کوشت و کوشتارەکانی ئیسراییل لە کەرتی غەززە هیچ پاساوێکی بۆ نییە.
-
ئیرلەند خوازیاری پێداچوونەوە بوو بە سەر ڕێککەوتننامەی هاوکاریی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و ڕژێمی زایۆنی
ئاب 12, 2024 06:41سەرۆک وەزیرانی ئیرلەند دوابەدوای بنپێکرانی بێوچانی مافی مرۆڤ لە کەرتی غەززە و هەموو ناوچە فەلەستینییەکانی دیکە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کرد پێداچوونەوە بکات بە سەر ڕێککەوتننامەی هاوکاریی نێوان ئەم یەکێتیییە و ڕژێمی زایۆنی.
-
پزشکیان: کۆڕە جیهانییەکان پێش بە دووپاتبوونەوەی جەنایەتە دژۆمرۆییەکانی زایۆنییەکان بگرن
ئاب 11, 2024 11:15سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شەرمەزارکردنی پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خوێندنگەی شوێنی نیشتەجێکرانی ئاوارە فەلەستینییەکان لە غەززە، داوای لە کۆڕە جیهانییەکان بەتایبەت ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئیسلامی کرد بە هەموو تواناوە پێش بە دووپات کرانەوەی ئەم چەشنە جەنایەتە دژەمرۆییانە بگرن.
-
درێژەی دڕندەکاری زایۆنیستەکان لە ٣٠٩هەمین ڕۆژی ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین لەلایەن ئەو ڕژیمەو ئەمریکاوە
ئاب 11, 2024 10:25ڕژیمی زایۆنیست لە ٣٠٩هەمین ڕۆژی پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەزەو لێواری ڕۆژئاوای فەلەستین ئەمڕۆ شەممە نوێژخوێنەکانی نێو قوتابخانەی تابعین"ی گەڕەکی الدرجی شاری غەزەی لەکاتی خوێندنی نوێژدا بۆردومان کردن کە لەئاکامی دا لانیکەم ١٠٠ فەلەستینی شەهید بوون.