-
ڕێوڕەسمی کۆتایی 18مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان
تشرینی یهکهم 31, 2025 06:41ڕێوڕەسمی کۆتایی 18مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان بەئامادەبوونی بەرپرسانی ئەو شارە و پارێزگای کوردستان و ئێران دەستی پێکرد و بەناساندن و ڕێزنان لە کەسانی براوە و هەڵبژێردراو دوێنێ پێنجشەمە کۆتایی به کارەکانی هێنا.
-
دانیشتنی وەزیرانی نێوخۆی ئەندامی ڕێکخراوی ئابوری (ئێکۆ)
تشرینی یهکهم 29, 2025 05:54چوارەمین دانیشتنی وەزیرانی نێوخۆی ئەندامی ڕێکخراوی ئابوری (ئێکۆ) ڕۆژی سێشەمە بە میوانداریی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئامادەبوونی مەسعود پزیشکیان و وەزیرانی نێوخۆ ، نوێنەرانی باڵا و ڕێکخراوەنێودەوڵەتییەکان بەڕێوەچوو.
-
18مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان
تشرینی یهکهم 27, 2025 11:5018مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان بەبەشداری 43 گڕووپی شانۆکار لەئێران و چەن وڵاتی دیکەوە دەستی پێکرد. ئەو فێستیڤاڵە بۆماوەی 5رۆژ لە شەقام و گۆڕەپان و پارکەکانی مەریوان بەڕێوەدەچێت و میوانداریی هونەرمەندان و هۆگرانی شانۆ دەبێت.
-
ئەسفەهان بەرگی پاییزی پۆشیوە
تشرینی یهکهم 26, 2025 10:50ڕۆژانی گەڵاڕێژانی پاییزە و شاری ئەسفەهان لەنێوەڕاستی ئێران هەم بەرگی خەزانی پۆشیوە و هەم جوانییە بێکۆتاییەکەی لەسروشتی پاییز و مۆسیقای خشەخشی گەڵاوەریوەکان لەکاتی پیاسەی ڕێبوارەکاندا ، سەرنجی هەر کەسێک لەشەقام و کۆڵانەکانیدا بۆلای خۆی ڕادەکێشێ.
-
وێنەگەلێک لەکۆنگرەی میرزای نائینی و دیداری کاربەدەستانی ئەو کۆنگرەیە لەگەڵ ڕابەری باڵای شۆڕش
تشرینی یهکهم 24, 2025 05:10کاربەدەستان و ڕێکخەرانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ڕێزنان لە ئایەتوڵڵا میرزا محەمەدحسێن نائینی چوارشەمە 30ی ڕەزبەری 2025 لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕش دیداریان کرد و دوێنێ پێنجشەمەش ئەندامانی کۆنگرەکە هاوڕێ لەگەڵ ئایەتوڵڵاکان ، مامۆستایانی ئایینی ، زانایانی حەوزەی عیلمیەی قوم و ئەندامانی مەجلیسی خوبرەکان ، درێژەیان بەو کۆنگرەیە دا.
-
ڕنینەوەی هەنار لە ناوچەی ڕودباری باکوری ئێران
تشرینی یهکهم 23, 2025 11:17جێژنی شوکرانەبژێری ڕنینەوەی هەنار ، هەموو ساڵێک لەکۆتایی مانگی ڕەزبەر لەگوندی ئەنبوهی شاری ڕودباری باکوری ئێران بەڕێوەدەچێ.
-
یەکەم خوێندنگەی زیرەک لەئێران
تشرینی یهکهم 21, 2025 12:04یەکەم قۆناغی ئەزمونیی "خوێندنگەی زیرەک" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران لە قوتابخانەی "ئیسماعیل مەنش" لەشاری قودسی نزیک تاران ، دامەزرا.
-
بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار، ساڵی نوێی خوێندنی زانکۆکان بەفەرمی دەست پێ بوو
تشرینی یهکهم 20, 2025 11:40سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ساڵی نوێی خوێندنی زانکۆکان بە ئامادەبوونی مەسعوود پزشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە زانکۆی تەربییەت مۆدەڕێسی تاران بەڕێوە چوو.
-
دیداری پاڵەوان و میداڵیابراوەکانی بواری وەرزش و ئۆلەمپیادە زانستییە جیهانییەکان لەگەل ڕێبەری شۆڕش
تشرینی یهکهم 20, 2025 11:13حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەگەل کۆمەڵێک پاڵەوان و میداڵیابراوەکانی بواری وەرزش و ئۆلەمپیادە زانستییە جیهانییەکان دیداری کرد.
-
48مین خولی پێشبڕکێی قوڕئانی پیرۆز لە سنە
تشرینی یهکهم 19, 2025 09:4848مین خولی پێشبڕکێی قوڕئانی پیرۆز لەئاستی ئێران بە دروشمی "قوڕئان،کتێبی یەکبوون" بەبەشداری نوخبەکانی بواری قوڕئان لە پارێزگاکانی ئێران ، شەمە 26ی ڕەزبەری 1404ی هەتاوی(پاییزی2025) و بەئامادەبوونی بەرپرسان ، حافیزان ، قاریان و هۆگرانی قوڕئان لە دامەزراوەی فەرهەنگی هونەری شاری سنە دەستیپێکرد . کەسانی هەڵبژاردە دوای دە ڕۆژ ، پێنجی گەڵاڕێزان ، دەناسێندرێن.