ئاب 13, 2024 13:46
شارۆچکەی سینەمایی غەزالی لە ساڵی 1358ی هەتاوی لەلایەن دەرهێنەری کۆچکردووی ئێرانی خوالێخۆشبوو عەلی حاتەمی چێکراوە. ئەم شارۆچکەیە خاوەنی لۆکەیشێن و دیزاینی بیناکانی سەردەمیی پێش ئیسلام، دوای ئیسلام و بیناکانی سەدەی هاوچەرخە. ئەم شارۆچکە ئێرانییە سەرنجی هەر بینەرێک بۆلای خۆی رادەکێشێ.