وێستگە
بەرنامەی وێستگە گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتییە و هەموو ڕۆژێک 17:30بەکاتی ئێران و 17:00بەکاتی عێراق بڵاودەکرێتەوە.
هەروەکی بەنێوەکەی ڕا دیارە ئەو بەرنامەیە لە وێستگەی جۆربەجۆردا دەوەستێ و بابەتێک دێنێتە گۆڕێ و گفتگۆی لەسەر دەکات.
لەبەرنامەی وێستگەدا ، شارەزایان ، هونەرمەندان ، کارسازان ، وەرزشوانان و کەسایەتییە کاریگەرەکانی کۆمەڵگا بەشداردەبن .
وێستگەکەمان شەممان بە تیپی مۆسیقا و گۆرانیبێژەوە دەسپێدەکات و تاکۆتایی حەوتە لەوێستگەکانی فەرهەنگ ، تەندروستی ، خاووخێزان ، ئابووری و وەرزش دەوەستێ .
لەوێستگەدا ئاگاداری هەموو بابەت و بەرنامە و بڕگەیەکی کەناڵی سەحەری کوردی دەبن، لەکاتی بڵاوبوونەوەیان بگرە تا ئەوەی لە ڕادیۆکوردی دەیبیسن ، وێستگە هەواڵ و زانیاری گۆڕانکاریی و دوایین دەسکەوتە تەکنۆلۆژییەکانی پێیە.
هاوڕێی وێستگە سەفەردەکەین بۆ ڕابردوو و لاپەڕەی بیرەوەرییەکان هەڵدەدەینەوە.هاوڕێی وێستگە لەنێو شەقامەکانی کۆمەڵگادا پیاسەدەکەین و داواکاریی و پەرۆشییەکانی لێک دەدەینەوە.کەواتە لەوێستگەدا لەگەڵمان بن و ئاگاداربن لەوەی بەنیازن بیزانن.