ئەردوغان، شکستی هێنانی ڕەسمیی کودەتای سەربازی ڕاگەیاند
ئەردوغان: سەرهەڵدان بەرامبەر یەکگرتوویی و یەکێتیی خەڵک شکستی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕویتەرز لە ئەستەمووڵەوە، "رەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆکی تورکیا، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە دوای گەیشتن بۆ فڕگەی ئەستەمووڵ کە چەند کاتژمێر لە دەستی کودەتاچیان بوو ، وتی : ئهنجامدهرانی کودەتا سزا دەدرێن .
ئەردوغان بەڕاگەیاندنی ئەمەی که کودەتاچیان یەکێتیی وڵاتیان داوەتە بەر پەلامار، پێداگری کرد : ئەم کەسانە بەهەر ئینتمایەک بەرەوڕووی وڵامێکی شێلگیرانە دەبنەوە .
ناوبراو وتیشی: دەوڵەتی تورکیا بە وشیارییەوە و بە پشتیوانی خەڵک کاری خۆی درێژە پێ دەدات و ئێمە جارێکی تر لەگەڵ دەوڵەتی یاسایی و شەرعی خۆمان کاری خۆمان درێژە پێ دەدەین .
سەرۆکی تورکیا پێداگری کرد : ئەمە پرسیێک بوو کە بووە هۆی ئەوەی هێزی چەکدار دەست بدەنەدەستی یەک و کۆنترۆڵ بەدەستەوە بگرن . ئەنجامدەرانی کودەتا نەیاندەزانی کە تورکیا ، تورکیای پێشوو نییە و ئەوان هەر کارێکیش بکەن ناتوانن بە ئامانج بگەن .