تورکیا تۆمار کرانی ناوی ٢٨٩ کەسی تووشبوو و ٩ گیانلەدەسداوی دیکەی پشت ڕاست کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i378549-تورکیا_تۆمار_کرانی_ناوی_٢٨٩_کەسی_تووشبوو_و_٩_گیانلەدەسداوی_دیکەی_پشت_ڕاست_کردەوە
وەزیری تەندرووستیی تورکیا تووشبوونی ٢٨٩ کەسی دیکە بە کۆرۆنا و گیان لە دەسدانی ٩ کەسی دیکە بە هۆی نەخۆشی کۆڤید_١٩ لەم وڵاتەی پشت ڕاست کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 23, 2020 05:46 Asia/Tehran
  • تورکیا تۆمار کرانی ناوی ٢٨٩ کەسی تووشبوو و ٩ گیانلەدەسداوی دیکەی پشت ڕاست کردەوە

وەزیری تەندرووستیی تورکیا تووشبوونی ٢٨٩ کەسی دیکە بە کۆرۆنا و گیان لە دەسدانی ٩ کەسی دیکە بە هۆی نەخۆشی کۆڤید_١٩ لەم وڵاتەی پشت ڕاست کردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، "فەخرەدین کوجا" وەزیری تەندرووستیی تورکیا وتی کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٨٩ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆناڤایرۆس  و ٩ حاڵەتی دیکەی مردن پشت ڕاست کراوەتەوە و کە بەم چەشنە هەژماری قوربانیانی کۆڤید- ١٩ لەم وڵاتەی گەیاندە ٣٠ کەس.

وەزیری تەندرووستیی تورکیا هەروەها رایگەیاند: هەژماری گیانلەدەسداوان لە تورکیا بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆناڤایرۆس تا ئێستا گەیشتۆتە ٣٠ کەس و هەژماری تووشبوانیش لەم وڵاتە هەزار و ٢٥٦ کەس ڕاگەیەندراوە.

فەخرەدین کوجا وتی: سەرجەم ٢٠ هەزار و ٣٤٥ تێستی کۆرۆنا لە تورکیا ئەنجام دراوە.