سەرکەوتنی مێژوویی پارتی لایەنگری فەلەستین لە هەڵبژاردنەکانی بەرلیندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446914-سەرکەوتنی_مێژوویی_پارتی_لایەنگری_فەلەستین_لە_هەڵبژاردنەکانی_بەرلیندا
 سەرکەوتنی مێژوویی پارتی لایەنگری فەلەستین لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەرلیندا بۆتە هۆی نیگەرانیی سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی جولەکەکانی ئەڵمانیا. 
(last modified 2026-09-21T14:58:05+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2026 18:23 Asia/Tehran
  •   سەرکەوتنی مێژوویی پارتی لایەنگری فەلەستین لە هەڵبژاردنەکانی بەرلیندا

 سەرکەوتنی مێژوویی پارتی لایەنگری فەلەستین لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەرلیندا بۆتە هۆی نیگەرانیی سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی جولەکەکانی ئەڵمانیا. 

بە پێی ئەنجامی بەرایی کە لەلایەن کاربەدەستانەوە ڕاگەیەندرا، پارتی لایەنگری فەلەستین واتە پارتی چەپخوازی دی لینکە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەیالەتی بەرلینی ئەڵمانیادا
سەرکەوتنێکی مێژوویی بەدەستهێناوە و بە دەسخستنی ٢٥.٧% دەنگەکان، چووە سەرووی هەموو پارتەکانی دیکەی پەرلەمانەوە. ئەم پارتە بە پشتگیریکردنی دۆزی فەلەستین و داکۆکی لە خۆپیشاندانی دژەزایۆنی ناسراوە و ڕەوتی گرووپی پشتیوانی فەلەستین لەنێو ئەم پارتەدا خوازیاری پاشەکشەنەکردن لەم هەڵوێستەیە. لە بەرلین سەرکەوتنی پارتی چەپخوازی لایەنگری فەلەستین نیگەرانیی جۆزێف شوستەر سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی جوولەکەکانی ئەڵمانیای بە دواوە بووە. ئەو ئەم پارتەی تۆمەتبار کرد بە داکۆکی لە خۆپیشیاندانی دژەئیسرائیلی و داوای لە پارتی سەوزەکان و سۆشیال دیمۆکرات کرد کە هاوپەیمانی لەگەڵدا نەکەن.