ئادار 27, 2020 08:38 Asia/Tehran
  • ئەمریکا لە سەرووی وڵاتانی توشبوو بە ڤایروسی کۆرۆنا

بە توشبوونی زیاتر لە 15 هەزار ئەمریکی دیکە بە ڤایروسی کۆرۆنا لە لە ماوەی 24 کاژێرێ رابردوودا ، ئەم وڵاتە گەیشتە سەرووی ئاماری وڵاتانی توشبوو بە ڤایروسی کۆرۆنا .

بە پێی راپۆرتی هەوڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، وەزاڕەتی تەندروستیی ئەمریکا شەوی رابردوو باسی توشبوونی زیاتر لە 15 هەزار ئەمریکی کرد لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا تا ژماری توشبوان بەم ڤایروسە بگاتە رێکۆردی نوێی 83 هەزار و 672 کەس .

 ژماری قوربانیانی ڤایروسی کۆرۆنا لە ئەمریکاش گەیشتە 1209 کەس .

 ئەمریکا بەم ئامارە ئێستا لە باری ژماری توشبووان بە ڤایروسی کۆرۆنا  پێش چین ، ناوەندی یەکەمی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایروسە کەوتووەتەوە .

 لە چین تا ئێستا 81 هەزار و 285 کەس ڤایروسی کۆرۆنا یان گرتووە کە لەو هەژمارە 3281 کەس گیانیان لە دەستداوە .

 لە ژماری قوربانیانش دا ئیتالیا پێش چین کەوتووەتەوە .

 حکومەتی ئیتالیا شەوی رابردوو رایگەیاند ژماری قوربانیانی پەتای کۆرۆنا لەم وڵاتەدا گەیشتووەتە 8215 کەس .

 حکومەتی ئەمریکا کە زۆر درەنگ تر لە وڵاتانی دیکە رووی کردووەتە تاقیکردنەوەکانی دیاری کردنی توشبوون بە ڤایروسی کۆرۆنا  ، ئێستاکە بە هۆی زۆبوونی ژماری نەخۆشان ، رووبەڕویی کەمبوونی کیتەکانی دیاری کردنی نەخۆشیەکە بووەتەوە .

 رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی رۆژی سێشەمە رایگەیاند ، ئەمریکا لە داهاتووی نزیکدا لەوانەیە ببێت بە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا  .

 ئێستا هەر 50 ویلایەتەکەی ئەمریکا گیرۆدەی ڤایروسی کۆرۆنا ن .

بۆچوونت