یاریدەدەری پووتین: زستانێکی سەخت چاوەڕێی ئەورووپا دەکات
ئهیلوول 26, 2026 18:35 Asia/Tehran
یاریدەدەری سەرۆککۆماری ڕووسیا هۆشداری دا کە یەکێتیی ئەورووپا قورسترین زستان لە ساڵی ٢٠٢٢ـوە بە خۆیەوە دەبینێت.
کرییەڵ دیمیتریێف وتی: بڕیاری وڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە کەمکردنەوەی پشتبەستنیان بە وزەی ڕووسیا، دەتوانێت ببێتە هۆی تەشەنەسەندنی کێشەکانی وزە لەم کیشوەرەدا. هاوکات "دان یۆرگینسەن"، کۆمیسەری وزە و خانووبەرەی یەکێتیی ئەورووپا، ڕایگەیاندووە کە ئەم یەکێتییە ڕەنگە بەرەوڕووی خراپترین و نالەبارترین زستانی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٢ بەملاوە ببێتەوە؛ دۆخێک کە سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ نرخە بێوێنەکان و کێشە و گرفتی شیمانەیی دابینکردنی وزەی پێویست لەلایەن ئەمریکاوە. ئاژانسی فرانس پرێس پێشتر بە بەڵگەهێنانەوە لە دەیتاکانی کۆمسیۆنی ئەورووپا ڕاپۆرتی داوە کە نرخی گازۆێل لە ئەورووپا گەیشتووەتە ڕیکۆردی بێوێنەی ٢.٢٣ یۆرۆ بۆ هەر لیتر.