ئاب 10, 2020 07:39 Asia/Tehran
  • ژماری توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا لە 20 میلیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

به‌ پێی ئاماره‌ جیهانییه‌کان بی ته‌نها له‌ 24 سه‌عاتدا زیاتر له‌ 260 هه‌زار توشبووی نوێی کۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان تۆمارکراون.

بەمجۆرە تێکڕای توشبوانی په‌تاکه‌ له‌ جیهاندا بۆ زیاتر له‌ 19 ملیۆن و 806 هه‌زار که‌س به‌رزبۆته‌وه‌ ، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ 12 ملیۆن و 723 هه‌زار توشبوو چاکبوونه‌ته‌وه‌ و هاوکات زیاتر له‌ 729 هه‌زار توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئه‌مریکا له‌ پله‌ی یه‌که‌م دێت، که‌ زیاتر له‌ 5 ملیۆن و 150 هه‌زار توشبووی کۆرۆنای تۆمارکردووه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ 165  هه‌زار که‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌وروپاش ئیسپانیا به‌ پله‌ی یه‌که‌م دێت له‌ رووی به‌رزی ژماره‌ی توشبوان و تا ئێستا زیاتر له‌ 361 هه‌زار توشبوو له‌و وڵاته‌دا تۆمارکراون.

سەرپەیڤ

بۆچوونت