بانکی ناوەندی ئێراق چەند هەنگاوێک بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی نرخی دۆلار ده‌نێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i379145-بانکی_ناوەندی_ئێراق_چەند_هەنگاوێک_بۆ_کۆنتڕۆڵ_کردنی_نرخی_دۆلار_ده_نێت
لە بەیاننامەیەکدا ئەیسەر جەبار، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی بانکی ناوەندی ئێراق رایگەیاند، چەند هەنگاوێکیان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی نرخی دۆلار ناوەو لە هەوڵیشدان، بۆ ئەوەی بەهەرشێوەیەک بێت نرخەکەی جێگیر بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2020 03:23 Asia/Tehran
  • بانکی ناوەندی ئێراق چەند هەنگاوێک بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی نرخی دۆلار ده‌نێت

لە بەیاننامەیەکدا ئەیسەر جەبار، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی بانکی ناوەندی ئێراق رایگەیاند، چەند هەنگاوێکیان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی نرخی دۆلار ناوەو لە هەوڵیشدان، بۆ ئەوەی بەهەرشێوەیەک بێت نرخەکەی جێگیر بکەن.

بەرپرسەکەی بانکی ناوەندی ئێراق رونی کردوەتەوە، بانکی ناوەندی ئێراق، چەند کەسێک یاری بەنرخی دۆلار دەکەن، هەربۆیە پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا کۆتایی بەپرسی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بهێنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کە بانکی ناوەندی لە رۆژانی داهاتوو دەست دەکات بە فرۆشتنی دۆلار لە بازارەکانی عێراقدا.

ماوەی چەند رۆژێکە بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ئێراق بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووه‌تە 128 هەزار دیناری ئێراقی.