دوو تیرۆریستی داعشی لە کەرکوک کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i447064-دوو_تیرۆریستی_داعشی_لە_کەرکوک_کوژران
ڕێکخراوی دژەتیرۆری عێراق دەستکەوتە ئەمنییە نوێیەکانی خۆی لە بەرامبەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی ڕاگەیاند. ڕێکخراوی دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاندووە کە  هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی تایبەتیان لە پارێزگای کەرکوک و ناوچەی ئاڵتون کۆبری سەر بەم پارێزگایە ئەنجامداوە.
(last modified 2026-09-28T14:56:58+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2026 18:26 Asia/Tehran
  • دوو تیرۆریستی داعشی لە کەرکوک کوژران

ڕێکخراوی دژەتیرۆری عێراق دەستکەوتە ئەمنییە نوێیەکانی خۆی لە بەرامبەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی ڕاگەیاند. ڕێکخراوی دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاندووە کە  هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی تایبەتیان لە پارێزگای کەرکوک و ناوچەی ئاڵتون کۆبری سەر بەم پارێزگایە ئەنجامداوە.

ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەری و لە چوارچێوەی هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییە بەردەوامەکاندا بووە بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی تاقمە تیرۆریستییەکان. ڕێکخراوی دژەتیرۆری عێراق جەختیشی کرد کە لە ئاراستەی پاراستنی ئاسایشی عێراق و گەلی ئەم وڵاتە ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانیان بۆ دۆزینەوە و گرتنی پاشماوەی تیرۆریستان بەردەوامە. ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها باسی دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستیش لە پارێزگای سلێمانی کرد و ڕایگەیاند کە دوو لەو تیرۆریستانە ئەمدواییە چووبوونە ناو پارێزگاکەوە و سێیەمیشیان هەر نیشتەجێی پارێزگاکە بووە. ڕێکخراوی دژەتیرۆری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئامادەیی و زیرەکی هێزەکانی بە فاکتەرێکی سەقامگیری زانی و جەختی کرد لەسەر ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی تیرۆریستان لە سەرتاسەری عێراقدا و لەپێناو بەرگریکردن لە ئاسایش و پاراستنی گیان و ژیانی شاروومەندانی عێراقی.