تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 18:21 Asia/Tehran
  • پێشبڕكێی وێنه‌ی ئاسه‌واری ڕۆشنبیری و مێژوویی و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ئێران له‌ سلێمانی

ئه‌نجامدانی ئاھەنگی به‌خشینی دیاری بە براوه‌كانی پێشبڕكێی وێنه‌ی ئاسه‌واری ڕۆشنبیری و مێژوویی و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ئێران له‌ بینای سه‌ركونسوڵگه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی

پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ به‌رواری 01 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020ی زایینی، ئاھەنگی به‌خشینی دیاری و ڕێزلێنان له‌ وێنه‌گرانی هه‌ڵبژێردراوی پێشبڕكێی گه‌وره‌ی ئاسه‌واری ڕۆشنبیری و مێژوویی و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ئێران به‌ ئاماده‌بوونی «د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر» پارێزگاری سلێمانی و «جەمال ساڵح» سه‌رۆكی سه‌ندیكای وێنه‌گرانی پارێزگای سلێمانی له‌ بینای سه‌ركونسوڵگه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجام درا و تابلۆی ڕێزلێنان و دیاری به‌خشرایه‌ براوه‌كان.

ئه‌م پێشبڕكێیه‌ كه‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی ئه‌نجام درا، له‌ نێوان 30 وێنه‌ی وه‌رگیراو له‌ وێنه‌گرانی هه‌رێمی كوردستان، 5 وێنه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی داوه‌رانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردران.

ئه‌م ئاھەنگە‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگاکانی ڕاگه‌یانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی چڕوپڕ و فراوان گوێزرایەوە، پارێزگاری سلێمانی و سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌رۆكی سه‌ندیكای وێنه‌گرانی سلێمانی و وێنه‌گره‌ براوه‌كان، له‌ چه‌ند وته‌یه‌كی جیاجیادا تیشكیان خسته‌سه‌ر ڕۆڵی هونه‌ر له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نێوان نه‌ته‌وه‌كان و خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی هونه‌رمه‌ندان و وێنه‌گرانی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق و سودوه‌رگرتن له‌ بواری هونه‌ری وێنه‌گری بۆ وێنه‌گرتنی ناوچه‌ جێی سەرنجە‌ گه‌شتیارییه‌كان و زۆربوونی هاتوچۆی گه‌شتیارانی نێوان هه‌ردولا بوون.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت