Nov 06, 2019 15:32 Asia/Tehran
  • پەیامی مەزلووم کۆبانی بۆ ڕێبەرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق

مەزلووم کۆبانی، فەرماندەری گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەیامێکدا داوای لە ڕێبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و بارزانی کرد لەبارودۆخی ئێستادا، هاوکاریی کوردانی سوریا بکەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، مەزلووم کۆبانی فەرماندەری گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەیامێک بۆ ڕێبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: "لەو ڕەوتە مێژووییەدا پێویستە ئێمەش بۆ خەڵکانمان بڕیاری مێژوویی بدەین. وەک هێزەکانی سوریای دیموکراتیک چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە هەتا لەگشت جم و جۆڵە سیاسییەکانیش دا پاڵپشتمان بن. بۆ ئەوەی بەتەنیا سەبارەت بە خەڵکانمان بڕیار نەدەین پێویستە لایەنە سیاسییەکان لەباکووری سووریاش هاوکارمان بن. لەو ڕەوتەدا چاوپێکەوتنمان ئەنجام دا لەگەڵ هەموو لایەن ونوێنەرانی پارتە سیاسیەکان. هەموو لایەنەکانیش وەڵامی ئەرێنیان داوەتەوە بە پەیام و برووسکەکانمان. چاوەڕوانیشتمان لێیان هەیە فیداکاری بکەن ویارمەتیدەر بن".

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا وتی: "لەو بارودۆخەدا هەرێمی کوردستانی عێراق دەتوانێ دەوری ئیجابی هەبێ. دەزانین کە بەشی زۆری کوردەکان گوێبیستی بانگەوازەکانیانن. داوا لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت بارزانی دەکەین لەوبارەوە ڕۆڵی ئیجابی خۆی بنوێنێ. بەیەکڕیزی و یەکسانی، ئەو ڕەوتە سەرکەوتووانە بەقازانجی کوردەکان کۆتایی پێ دێ".

بۆچوونت