پێشوازیی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی لە سەرکۆنسۆڵی ئێران لە هەولێر
سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی عێراق، ئەمڕۆ پێشوازی کرد لە فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر.
لە درێژەی وتووێژ و ڕاوێژی نێوان پارت و کۆتلە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ نوێنەرایەتیی دیپلۆماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان عێراق، ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە، کۆبووەوە و پێکەوە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی هەرێم، عێراق و ناوچەکەیان خستە بەر باس و لێکدانەوە. لەم دیدارەدا، کە بە بەشداریی دکتۆر محەممەد هاودیانی، ئەندامی مەکتەب سیاسی و بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەچوو، سەبارەت بە دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە وتووێژ و ڕاوێژ کرا. هەروەها دوو لایەن جەختیان کرد لەسەر گرنگایەتیی بەهێزترکرانی پەیوەندی و تەعاملاتی نێوانیان.