ئادار 24, 2020 18:53 Asia/Tehran
  • بوردومانی ھەمدیسانی ناوچە ئاوەدانەکانی ھەرێمی کوردستان لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە

سوپای تورکیا جارێکی تر بڕێک لە ناوچە ئاوەدانەکانی پارێزگای ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستانی بوردومان کردو دوابەدوای ئەم شاڵاوە ئاسمانیەش زیانێکی قورس لە گوندەکانی ناوچەی برادۆست کەوتووە.

 فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا لە درێژەی بەزاندنی سنووری ئاسمانیی ھەرێمی کوردستان و بوردومانی ئەم ناوچەیە جارێکی تر شەوی دووشەممە ناوچە ئاوەدانەکان و گوندەکانی ناوچەی برادۆستی سەربە پارێزگای ھەولێری بە توندی بوردومان کردو لەو شاڵاوانەدا گوندەکانی خەلیفان و سەیران کرانە ئامانج و زیانێکی قورس لە گوندنشینان و باخ و موچەومەزراکانیان کەوت.

بوردومانی ناوچە ئاوەدانەکانی ھەرێمی کوردستان بە ھۆی فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیاوە بە شێوەی ڕۆژانە و بێ بڕانەوە بەردەوامەو ھەتا ئێستاش بووەتە ھۆی گیان لە دەست دان و بریندار بوونی کۆمەڵێکی زۆر لە شارومەندان و زیانێکی قورس لە گوندەکان کەوتووەو زۆرێک لە گوندەکانیش لە ئەنجامی ئەو ھێرشانە چۆڵ کراون.