جوڵانەوەی نەوەی نوێ: بەشداریی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ناکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i446830-جوڵانەوەی_نەوەی_نوێ_بەشداریی_حکومەتی_نوێی_هەرێمی_کوردستان_ناکەین
 وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت، ئەو حزبە بەشداری کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات و وەک ئۆپۆزسیۆن بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی.
(last modified 2026-09-17T15:47:21+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2026 19:16 Asia/Tehran
  • جوڵانەوەی نەوەی نوێ: بەشداریی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ناکەین

 وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت، ئەو حزبە بەشداری کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات و وەک ئۆپۆزسیۆن بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی.

 هیمداد شاهین، وتەبێژی بزووتنەوەکە ڕایگەیاندووە: جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە هیچ شێوەیەک بەشداری ناکات لە داڕشتی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و هەر لە پێگەی ئۆپۆزسیۆندا دەمێنێتەوە. ئەم هەڵوێستە لەکاتێکدا ڕاگەیەندرا کە نەوەی نوێ و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر لە ژولایی ٢٠٢٦ دا ڕێککەوتنی "هاوپەیمانیی هاوسەنگی و ئاوەدانکردنەوە"ـیان واژۆکردبوو کە یەکێک لە ئامانجەکانی بەشداریکردن بوو لە پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێم. بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٤ لە هەرێمی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی خاوەنی ٢٣ کورسی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ خاوەنی ١٥ کورسییە لە کۆی ١٠٠ کورسییەکەی پەرلەمانی هەرێم؛ لە کاتێکدا پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی ٣٩ کورسییە.