تشرینی یه‌که‌م 17, 2020 15:29 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌یامێکی له‌سه‌ر سوتاندنی باره‌گای پارتی له‌ به‌غدا بڵاوکرده‌وه‌.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند:"ئێمە ئەو هێرشە شەرمەزار دەکەین و بە کردەوەیەکی ئاژاوەگێڕانەی دادەنێین. "

وتیشی: هێرش بۆ سه‌ر باره‌گای حزبێک که‌ هێزێکی سه‌ره‌کیی ڕوخاندنی دکتاتۆری بوه‌ له‌ عێراق، هێرشه‌ بۆ سەر مێژوی خەباتی هاوبەشی کورد و هێزە عێراقییە شۆڕشگێڕەکان لەپێناو نەهێشتنی زۆرداری و دیکتاتۆری.

ئەوەشی وت کە ئەوە" هەڕەشه‌یە بۆ سەر  پێکەوەژیانی ئاشتیانە، لەباربردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سیاسییه‌ و لەگەڵ بنەماکانی دەستور و  دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، ناکۆکه‌."

ڕاشیگەیاند:

هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی عێراق مێژوویەکی تازەی هاوبەشیان لە شەڕی داعشدا تۆمار کرد، ئێمە هیوادارین ئەو هاوبەشییە هاوکارییەکی زیاتری بەدوادابێت لەڕووی سیاسییەوە لەپێناو دەربازکردنی هەموو خەڵکی عێراق لەو بارودۆخە ناخۆشەی تێیکەوتووە.

جەختیشی کرد کە نابێ هیچ لێدوان و مشتومڕێک لە هیچ بوارێکدا ئەو هاوبەشییە تازەیەی نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراقی تازه‌دا تێک بدات، دەبێ هەموو لایەک ئەو هاوخەباتییەی ڕابردوو بەکار بێنین بۆ یارمەتیدانی حکوومەتی فیدرالیی عێراق لەپێناو هێنانەکایەی بەڕێوەبردنێکی باشتر کە لە خزمەت خەڵکی عێراقدا بێت.

ئەوەشی وت کە داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە ئارامی مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕووداوە بکەن و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە یاسایییەکانیان بە شێوەیەکی جددی و خێرا دەستپێ بکەن و تێکده‌ران ڕووبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه‌.

چەند رۆژ لەمەوبەر هۆشیار زێباری لە ئەندامانی سەركردایەتی پارتی دیموكرات لێدوانێكی لە دژی هێزەكانی حەشدی شەعبی هەبوو كە كاردانەوەی لێكەوتەوە و لە لایەن هەندێ كەس و پارت و لایەنی عێراقی ئیدانە كرا

سەرپەیڤ

بۆچوونت