دەسپێک ماوە

نەونەمام

"نەونەمام" بەرنامەی تایبەتی منداڵان هەموو ڕۆژێک 11:30بەکاتی ئێران و 11:00بەکاتی عێراق بڵاودەکرێتەوە.

11:30 45

زنجیرە درامای جەلالەدین

جەلالەدین زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی بە ژانێری مێژوویی و ژیاننامەیی بە دەرهێنەری شەهرام ئەسەدی و ئارەشی مۆعەیرییان خەریکە بڵاو دەبێتەوە. ئەم زنجیرە درامایە تیشک دەخاتە سەر سەردەمی منداڵی شاعێری بەناوبانگی ئێرانی "مەولەوی". ئەکتەرەکان: عەلی دێهکۆردی - شەبنەم مۆقەدەمی - محەممەد فەیلی - لەیلا مووسەوی - مەهتاج نجوومی و... کاتی بڵاوبوونەوە : 15:30بەکاتی ئێران و 15:00بەکاتی عێراق

15:30 45

زنجیرە درامای پەرەستارەکان

ئەم درامایە باسی ژیانی چەند پەرستارێک دەکات کە لە بنکەیەکی ئمیر جەینسی  چالاکی دەنوێنن و بەس تەنیا  بە ژیانی پرۆفشناڵیان بەرتەسک نابێتەوە، بەڵکو ھێندێک بەسەرھاتی  ژیانی تاکەکەسیی و ھەڵس و کەوتیان لەگەڵ کادێرانی دیکەش دەگێڕێتەوە. نووسەر : عەلیڕەزا ئەفخەمی، مەحمود ڕەزا تەخشید ئەکتەرەکان : فاتیمە گودەرزی، لیندا کیانی، ئیلناز حەبیبی، عاتیفە ڕەزەوی، سیاوەش خیرابی، میرتاھیر مەزڵومی، ئەمین زندەگانی، ڕەزا تەوەکولی و.... کاتی بڵاوبوونەوە : 16:30بە کاتی ئێران ، 16:00بە کاتی عێراق

16:30 55

زنجیرە درامای دەمەوبەیان

چیرۆکی ئەو درامایە بریتییە لە هەوراز و نشێوی بنەماڵەیەکی رەسەنی ئێرانی لە ماوەی سی ساڵ و لە جەنگەی شەڕی هەشت ساڵەی سەپێندراوی رژێمی بەعسی عێراق و رووداوە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی دەیەی هەشتای زایینی لە ئێراندا کە یاسەمەن تاقە کچی ئەو بنەماڵەیە دەورگێڕی سەرەکی چیرۆک و بەسەرهاتەکەیە. کاتی بڵاوبوونەوە :  هەموو ڕۆژێک کاتژمێر 18:30 بە کاتی ئێران و 18:00 بە کاتی عێراق   

18:30 55

نوچە

19:30 20

زنجیرە درامای نەخۆشخانەی حاشیە

بەسەرهاتی درامای کۆمێدی "نەخۆشخانەی حاشیە" لەوێڕا دەسپێدەکات کە "هومەنی سەحرایی" کە پزیشکە تووشی کێشەیەک دەبێ و بە پزیشکێکی سەرپێچکار دەناسرێ.بەپیاوەتی دکتۆر "کەی مەرام " ئەو ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک بەناوی حاشیە دەکرێت تا دوای 80ساڵ وەستانی ئەو نەخۆشخانەیه ، سەرلەنوێ بیخاتەوە کار بەڵام نەوەی ئەوکەسەی نەخۆشخانەکەی وەقف کردووە واتە کەنگەر زەهتاب بەنیازە بەشێوازێک زەوی نەخۆشخانەکە بفرۆشێت.بەڵام وازدێنێ و لەگەڵ پزیشکەکان هاوکاری دەکات و بەم شێوەیە چیرۆکەکە بەرەو پێش دەچێت. کاتی بڵاوبوونەوە : هەموو شەوێک 20:00 بە کاتی ئێران و 19:30بە کاتی عێراق

20:00 45

بەشی هەواڵ

بەشی هەواڵ زیاتر بایەخ دەدات بە تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی جیهان. کاتی بڵاوبوونەوە: هەموو ڕۆژێک 11:30 - 13:30 - 16:30 -21:00

21:00 15

ڕۆژەڤ

ڕۆژەڤ بەرنامەیەکە لەپاش هەواڵەکانی شەو پێشکەشتان دەکرێت و تێیدا دوایین پرس و ڕووداوەکانی ناوچە و جیهان لەگەڵ شیکاران دەخرێتە بەرباس. کاتی بڵاوبوونەوە: ڕۆژانی شەممە تا چوارشەممە 21:15 بە کاتی ئێران و 20:45 بە کاتی عێراق

21:15 45