شەو چرا
شەوچرا ناوی بەرنامەیێکی کەناڵی ئاسمانی سەحەری کوردیە کە بە شێوەی زیندوو بۆ ماوەی کاتژمێرێک ئاراستەی بینەران دەکرێت.
ئەم بەرنامەیە نێوەڕۆکێکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی هەیە و هەموو شەوێ جگە لە شەوانی شەممە بڵاو دەبێتەوە و گەلێک بڕگەی جۆراوجۆری هەیە لەوانە وتووێژ لەگەڵ میوان، بەشی خوێندنەوەی شیعر و هەڵبەست پیشان دەدات، هەروەها ستران و ڕاپۆرتی تەنز و بڵاوکردنەوەی پەیام و وێنەی نێردراوی بینەرەکان.
ئامادە کردن و پێک هێنان: مستەفا مەحموودی
پێشکەشکاران : ئازاد ئیبراهیمی ، فائیزە مەحموودی