-
عەراقچی: بابەتگەلێکی گرینگ بۆ ڕێککەوتن ماونەتەوە
May 26, 2021 05:38یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی شەوی چوارشەممە دوای دانیشتنەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا بە دەربڕینی ئەمەی کە بابەتگەلێکی گرینگ بۆ ڕێککەوتن ماونەتەوە، وتیشی: ھەتا کاتێک کە بەرژەوەندییەکانی ئێران دابین نەکرێت، دانوستان بۆ بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەردەوام دەبێت.
-
دیداری ڤیدیۆیی نوێنەرانی مەجلیس لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی
May 26, 2021 09:16بە بۆنەی یەکەم ساڵگەڕی دەست بەکار بوونی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، سبەینێ پێنج شەممە دیدارێکی ڤیدیۆیی لە نێوان نوێنەرانی مەجلیس لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.
-
کەدخودایی: شیاوەتیی ٧ کەس پەسەند کراوە
May 25, 2021 09:57وتەبێژی شورای نیگەھبان ڕایگەیاند: ناوی حەوت پاڵێوراوی شیاوەتی سەلماوی سیانزەھەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ڕەوانەی وەزارەتی نێوخۆ کرا.
-
وەشاندنی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا دەست پێ دەکات
May 25, 2021 09:33وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران ڕایگەیاند، کوتانی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا بەم زووانە دەست پێ دەکات.
-
مەشقی ھاوبەشی شەڕی ئلێکترۆنیی ئەرتەشی ئێران لە ئەسفەھان
May 25, 2021 06:12مەشقی ھاوبەشی «قەڵغانی ئاسمانیی_١٤٠٠» بە بەشداریی یەکە ستراتژییەکانی شەڕی ئلێکترۆنیی ھەرچوار لقەکەی ئەرتەش لە دەڤەری ناوچەی گشتیی ئەسفەھان لە ناوەڕاستی ئێران و لە پانتاییەکی بەربڵاوی وڵات دا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە دەستی پێکرا.
-
زەریف گەییشتە باکوو
May 24, 2021 19:44وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی دیدارووتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئازەربایجان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە گەییشتە باکوو.
-
ھەوڵ ئەدرێ ھێڵی ئاسنی ھەمەدان - سنە ، بە سلێمانی ببەسترێتەوە
May 24, 2021 16:42پارێزگاری کوردستان وتی: کردنەوەی ھێڵی ئاسنی هەمەدان-سنە و بەستنەوەی بە سنووری باشماخ و پارێزگای سلێمانی، بە شێوەی جددی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت .
-
بەیاننامەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە بارەی درێژکردنەوەی یەک مانگەی رێککەوتنی ئێران و ئاژانس
May 24, 2021 14:17سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران درێژکرانەوەی یەک مانگەی رێککەوتنی ئێران و ئاژانسی بە ئاڕاستەی پێشکەشکرانی درفەتی پێویست بۆ پێشکەوتن و بە ئەنجام گەیشتنی دانوستانەکانی ڤیەنا راگەیاند .
-
دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، 251 کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا
May 24, 2021 13:33وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11005 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
-
بە فەرمی بوونی سنووری سەیرانبەندی بانە و هاتوچۆی موسافیر دەستی پێکرد
May 24, 2021 12:53قایمقامی بانە وتی: پاش بەفەرمی بوونی دەروازەی سنووریی سەیرانبەندی بانە و بەستنی گرێبەست لە گەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق، هاتوچۆی موسافیر لەم سنوورەوە دەستی پێکرد.