-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕەزامەندییان لەگەڵ لێخۆشبوون و یان سوک کردنی سزای کۆمەڵێک لە حوکم دراوان دەربڕی
May 12, 2021 22:08ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە ڕەزامەند بوون بە لێخۆشبوون و یان سوک کردنی سزای ٢١٨٧ کەس لە حوکم دراوانی دادگاکانی گشتی و شۆڕش و ڕێکخراوەی تەمێی حکومەتی و ڕێکخراوەی دادەڤانیی ھێزەچەکدارەکانی.
-
سەرۆک کۆماری ئێران جێژنی ڕەمەزانی لە سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد
May 13, 2021 02:22سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆز کردنی گەییشتنی جێژنی ڕەمەزان لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی، وتی: دڵنیام لە سای خواست و ھەوڵی ھاوبەشی سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی، پەیوەندیی دۆستایەتیی نێوان موسڵمانانی جیھان زیاتر لە جاران پتەو دەبێتەوە.
-
لە ئێرانی ئیسلامی دا سبەینێ پێنج شەممە کرایە جێژن
May 12, 2021 18:25بە پێی ئاگاداری نامەی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، سبەینێ پێنج شەممە ٢٣ی بانەمەڕ جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانە.
-
لەنێو چوونی تاقمێکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران
May 12, 2021 03:59بنکەی حەمزە سەییدۆششوھەدا(ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا باسی لەنێوبرانی تۆکمەوتەواوی تاقمێکی حەوت تیرۆریسیتی کەسەی کرد کە کە لە خاکی تورکیاوە پێدزەیان کرد بووە نێو ناوچەی سەرسنووریی شارستانی «سەلماس» لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران.
-
زەریف: تاکە ڕێگاچارەی دادگەرانەی کێشەی فەلەستین بەرپاکردنی گشتپرسییە
May 12, 2021 02:53وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تاکە ڕێگاچارەی دادگەرانەی کێشەی فەلەستین گەڕانەوە بۆ خواستی ڕۆڵەکانی ڕاستەقینەی ئەم سەرزەوینەو بەرپاکردنی گشتپرسییە.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: زایونییەکان لە زمانی زەخت و زیان گەیاندن نەبێ لە ھیچی تر تێ ناگەن
May 11, 2021 21:10ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیدارێکی ڤیدیۆیی دا لەگەڵ نوێنەرانی پێکھاتە خوێندکارییەکان، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە زایونییەکان لە زمانی زەخت و زیان گەیاندن نەبێ لە ھیچی تر تێ ناگەن، جەختی کرد: فەلەستینییەکان دەبێ بە بەرز کردنەوەی ئاستی دەستەڵات و بەرخۆدانی خۆیان، تاوانکاران بە سەردانواندن و ڕاگرتنی کردارەکانی دڕندانەیان ناچار بکەن.
-
پەردەلادان لە سەر یەکەم دەرەنجامی بەرھەمھێنانی بەربڵاوی پێکوتەی «موڤ ئێران بەرەکەت»
May 11, 2021 17:00سەرۆکی بنکەی ڕاپەڕاندنی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)، لە ئاھەنگی پەردەلادان لە سەر یەکەم دەرەنجامی بەرھەمھێنانی بەربڵاوی پێکوتەی «کوڤ ئێران بەرەکەت» جەختی لەوە کردەوە کە ھەخموو مانگێک ٣٠ ملوێن ژەم لەم پێکوتەیە بەرھەم دێت.
-
ڕۆحانی: ھەمووان لە سەرمانە کە خەڵک بۆ ئامادە بوون لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان بانگێشتن بکەین
May 11, 2021 16:32سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: ھەمووان لە سەرمانە کە خەڵک بۆ ئامادە بوون لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان بانگێشتن بکەین.
-
خڕبوونەوەی خوێندکارانی ئێرانی و دەرەوەیی زانکۆکانی تاران بۆ ئیدانەکردنی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی
May 11, 2021 07:47کۆمەڵێک لە خوێندکارانی ئێرانی و بیانیی زانکۆکانی تاران، لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە درندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی لە غەززە لە بەردەم نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە تاران خڕبوونەوە.
-
دەست پێ بوونی ناونووسی کردنی بەربژارانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە ئێران
May 11, 2021 05:16بە دەرکرانی فەرمانی ھەڵمەتی ناونووسی کردن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە لایەن وەزیری ناوخۆی ئێران، بە فەرمی ڕەوتی ناونووسی کردن لە بەربژارانی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەستی پێکرا.