-
ڕاپۆرتی یونیسێف سەبارەت بە بێبڕانەوەبوونی کوژرانی منداڵان لە کەرتی غەززە
کانونی دوھەم 08, 2024 03:20سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) وشداریدا لەوەی ئەو جەغزە مەرگهێنەی خەریکە لە کەرتی غەززە دروست دەبێت، مەترسی لەسەر ژیانی زیاتر لە هەزاران منداڵی فەلەستینی دروست دەکات.
-
بەردەوام بوونی ڕێپێوانەکانی لاگرانی فەلەستین لە سەرانسەری جیهاندا
کانونی دوھەم 08, 2024 04:30هەزاران کەس لە خەڵکی شارە جۆراوجۆرەکانی جیهان ڕۆژی شەممە بۆ پشتیوانی لە فەلەستینییەکان و شەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە دیسان ڕژانە سەر شەقامەکان و بە گرتنەدەستی لافیتە و درووشمدان، جەختیان کرد لەسەر پشتیوانییان لە گەلی چەوساوەی فەلەستین.
-
دانپێدانانی شاندی ئەمریکی بە دۆخی کارەساتباری غەززە
کانونی دوھەم 07, 2024 12:00شاندێکی ئەمریکی لەکاتی سەردانی لە بازگەی زەوینیی رەفەح لە غەززە پێی داگرت؛ دۆخی غەززە کارەساتبارە.
-
نەوەدو دوویەمین رۆژی "باهۆزی ئەقسا" و چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززەو یەکەم وەڵامی حیزبوڵڵا بە ترۆری عاروری
کانونی دوھەم 07, 2024 09:30لە درێژەی پەلامارە بەرفراوانەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە و بۆردومانی بەردەوامی ئەو ناوچەو وەلامدانەوەی توندی خۆڕاگریی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی ویشکانیی داگیرکەران، رەوشی مرۆیی غەززە تادێ شپرزەتر دەبێ، نزیک بە یەک ملوێن ونۆسەت هەزار کەس لە دانیشتووانی ناوچەکە ئاوارەبوون و بەرەوڕووی مەترسیی قات و قڕی، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گشتداگر و چڵکییەکان وکەمیی شوێنی حەوانەوە، ئاو و خۆراک و دەرمانن.
-
دژکردەوەی هەنیە بە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ناوچەکە
کانونی دوھەم 07, 2024 07:30ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەدژکردەوە بە سەردانە ناوچەیەکەی ئانتۆنی بلینکێنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هیواداری ڕاگەیاند کە با ناوبراو تێگەیشتبێ لە هەڵەکاریەکانی ئەمریکا بەئاراستەی قەڵاچۆی خەڵکی غەززە.
-
پەلاماری زایونیستەکان بۆسەر غەززە ٣٥ شەهیدو ٦٠ بریندار
کانونی دوھەم 07, 2024 05:30شەڕەکەی غەزە لەکاتێکدا دەچێتە نێو چوارەمین مانگی خۆیەوە کە پەلاماری قورسی ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر ئەو ناوچە هەروا بەردەوامە.
-
خالید مەشعەل: ئامانجی زایونیستەکان لە تیرۆری ساڵح عاروری تەشەنەدانی قەیرانەکانی بوو
کانونی دوھەم 06, 2024 06:45سەرۆکی بزاڤی حەماس لە دەرەوەی وڵات ڕایگەیاند کە ئامانجی زایونیستەکان لە تیرۆری ساڵح عاروری جێگری مەکتەبی سیاسی حەماس تەشەنەدانی قەیرانەکانی بۆ دەرەوەو شێواندنی لێکدانەوەی خۆڕاگری و ناوچەکە بوو.
-
ڕژاندنی بەهەزاران تۆن تەقەمەنی بەسەر خەڵکی غەزەدا لەلایەن ڕژیمی داگیرکەرەوە
کانونی دوھەم 06, 2024 06:30کاربەدەستە فەلەستینیەکانی جێگیر لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند کە ڕژیمی زایونیستی لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا نزیکەی شەست و پێنج هەزار تۆن تەقەمەنیان بەسەر خەڵکی غەزەدا ڕژاندوە.
-
بەردەوامی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی زایونیستەکان بۆسەر کەرتی غەززە
کانونی دوھەم 06, 2024 05:30فڕۆکە شەڕکەرو تۆپخانەکانی ڕژیمی زایونیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی"ش ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەیان دیسانەوە دایە بەر پەلاماری توندو لەبەرامبەریش دا جیهادگەرانی خۆڕاگری فەلەستین بەتوندی لەگەڵ ئەو داگیرکەرانە لەچەندین شەڕگەدا تووشێ شەڕو پێکدادان هاتن.
-
درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززەو چوونەسەری ژماری شەهیدان و بریندارانی فەلەستینی
کانونی دوھەم 04, 2024 06:30وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە لەدوائاماری خۆیدا ڕایگەیاند کە لە ئاکامی هێرشەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تائێستا، بیست و دوو هەزار و سێ سەت و سێزدە کەس شەهیدو پەنجاو حەوت هەزار و دووسەت و نەوەد و شەش کەسیش بریندار بوون.