مەرگی 486 کەس بە هۆی کۆڕۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389229-مەرگی_486_کەس_بە_هۆی_کۆڕۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 486 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2020 12:24 Asia/Tehran
  • مەرگی 486 کەس بە هۆی کۆڕۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 486 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 486 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  41 هەزار و  979   کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا  13053 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 775 هەزار  و  121 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا  564 هەزار و 669 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.