-
پزیشکیان: ئاسایشی پاوەجێی کەنداوی فارس گرێدراوی هاوکاریی وڵاتانی ناوچەیە
ئهیلوول 30, 2026 15:20سەرۆک کۆماری ئێران بەبۆنەی رۆژی جیهانیی دەریاگەڕیی، گەرووی هورمزی بە یەکێ لە گرینگترین تێپەڕگە دەریاییەکان و خاوەن جێگەوشوێنی تایبەت لە ئاسایش و ئابووریی ناوچەو جیهاندا زانی.
-
هۆشدارییدانی قالیباف: وەڵامدانەوە بە هەرچەشنە دەسدرێژییەک، خێراو پەژیوانکەرەوە دەبێ
ئهیلوول 29, 2026 20:15سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کۆڕی ئاشکرای مەجلیس و لە وەڵامی هەڵوێستی بێباکانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکادا، هۆشداریی دا: وەڵامدانەوە بە هەرچەشنە دەسدرێژیی و شەڕئەنگێزییەک، پەژیوانکەرەوەو خێرا دەبێ.
-
عێراقچی: بانگەشەی میدیاکان لەبارەی نەرمی نواندن لەهەمبەر ئەمریکا رەت دەکەمەوە
ئهیلوول 29, 2026 19:25وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕەت کردنەوەی بانگەشەی ژومارێک میدیای بیانی لەبارەی نەرمی نواندنی ئێران لەهەمبەر ئەمریکاو لەمەڕ پرسی ناڤۆکی، جەختی کرد: ئەو ئیدیعاو بانگەشانە، لەبنەڕەتڕا راست نین و من بەتوندی ڕەتیان دەکەمەوە.
-
ڕێبەری مەزنی شۆڕش: ڕۆژانی داهاتوو گەلێک بەشکۆتر لەم ڕۆژانەمان دەبێ
ئهیلوول 28, 2026 19:18ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە پەیامێکدا بە بۆنەی هەفتەی بەرەڤانیی پیرۆز، بە چاوخشاندنێک بە سەر ئەو ڕووداوانەی کە ژیانی خەڵکیان لە سەردەمی حکومەتی پەهلەوییەکاندا تاڵ کردبوو و بە هەڵسەنگاندنی ئەو ڕۆژانە و ئەمڕۆی گەلی ئێران، پێیداگرت: ڕۆژانی داهاتوومان گەلێک بەشکۆتر لەم ڕۆژانەمان دەبێ.
-
بەردەوامیی دیدارەکانی عەراقچی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا
ئهیلوول 28, 2026 09:10سەید عەبباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە درێژەی وتوێژ و ڕاوێژەکانیدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، لەگەڵ هاوشانی تورکیایی، عەرەبستانی و هیندستانیی خۆی و هەروەها سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دیدار و وتوێژی کرد.
-
دووەم ژێردەریایی لەدوورەوە کۆنترۆڵکراوی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە گەرووی هورموز کەوتەداو
ئهیلوول 27, 2026 18:43هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە کە دووەمین ژێردەریایی لە دوورەوە کۆنترۆڵکراوی سوپای تیرۆریستی ئەمریکای لە گەرووی هورموز خستۆتەداو و دەستی بەسەردا گرتووە.
-
غەریب ئابادی: نەتانیاهۆ تریبونی کۆڕی گشتیی کرد بە بڵندگۆی پاسادانەوەی شەڕ
ئهیلوول 27, 2026 16:55لە کاتی وتاردانەکەی نەتانیاهۆدا لە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، نوێنەرانی دەیان وڵات بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتییان هۆڵەکەیان بەجێهێشت.
-
پزشکیان: ئامادەی وتووێژین، بەڵام ناچینە ژێر باری مەڵهوڕی و زۆربێژی
ئهیلوول 26, 2026 18:53سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس، بە پێیداگری لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ درێژەپێدانی دانوستان سەبارەت بە مەسەلەی ئەتۆمی و پرس و بابەتی دیکەی جێیناکۆکی، مەرجی بەردەوامبوونی ئەم ڕێگایەی بە بنیاتنانەوە و پابەندی بە کردەوەی واشنتۆن بە ڕێککەوتنەکان زانی و وتی: ئێران شەڕخواز نییە، بەڵام بەرامبەر بە هەڕەشە و گوڕەشە و پەلامار بەرگری لە خۆی دەکات.
-
وتەبێژی سپا: هەتا حەوت مەرجەکەی ئێران نەیەتەدی، دەست لە سزادانی ئەمریکا هەڵناگرین
ئهیلوول 26, 2026 18:53وتەبێژی سپای پاسداران ڕایگەیاند: هەتا ئەو کاتەی هەر حەوت مەرجەکەی ئێران جێبەجێ نەکرێ، ئێمە لە سزادانی ئەمریکا دەست هەڵناگرین؛ مووشەکەکانی ئێمە توانای تێشکاندنی سیستەمی بەرگریی چەند توێژیی ئەمریکایان هەیە.
-
عەراقچی: ئاڵۆزی لە گەرووی هورموز بە هۆی کردەوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە
ئهیلوول 26, 2026 18:33وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەو ئاڵۆزییەی کە ئێستا لە گەرووی هورموز بەدی دەکرێت و تێکچوونی پرۆسە ترانزیت و تێپەڕینی کەشتییەکان ، ئەنجامی ڕاستەوخۆی کردەوەی دەسترێژکارانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنییە.