12931 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا لە ئێران تۆمار کران، مردنی 431 کەسی دیکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389440-12931_تووشبووی_نوێی_کۆڕۆنا_لە_ئێران_تۆمار_کران_مردنی_431_کەسی_دیکە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 12931 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2020 12:20 Asia/Tehran
  • 12931 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا لە ئێران تۆمار کران، مردنی 431 کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 12931 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 431  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە   44 هەزار و  327 کەس.

ڕاشیگەیاند:  ئێستا  841 هەزار  و  308 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا  596 هەزار و  136 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.