گیرانی دەیان داعشی لە ئەستەمووڵ
پۆلیسی تورکیا باسی گیرانی چل و سێ گومانلێکراو بە هاوکاری کردن لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعشی کرد لە شاری ئەستەمووڵ .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، پۆلیسی تورکیا ڕوژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : یەکەی پۆلیسی ئەم وڵاتە ڕۆژی هەینی چل وسێ بەکرێگیراویان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش لە پەلاماری هاوکات لەگەڵ پازدە ماڵ لەشاری ئەستەمووڵ گرت .
لە بەیاننامەکەی پۆلیسی تورکیا ڕاگەیەندراوە ، گیراوان ئەندامی تۆڕی کۆمەڵایەتی هاوپێوەند لەگەڵ داعش بوون و لەگەڵ هێزی ئەم تاقمە تێکدەرە لە ناوچە شەڕتێکەوتووەکان، لە پێوەندی دابوون.
پۆلیسی تورکیا ڕۆژی هەینی ژوماری گیراوانی بەکرێگیراو بە ئەندامبوون لە داعش لە ئەستەمووڵی بیست و چوار کەس ڕاگەیاندبوو و وتبووی هاوسەری ئەبوور عومەر شیشانی جێگری ئەبووبەکر بەغدادی، سەرکردەی داعشیش لەنێوان ئەواندا بووە.
تورکیا ئەم دواییانە گرینگترین بازگەی گواستنەوەی ئەندامانی داعش بۆسوریا و ئێراق بووە.
گیرانی ئەندامانی داعش لە تورکیا لە حاڵێکدایە کە کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەنقەرە هەتابەرلەمە سیاسەتێکی دووفاقیانەیان لەبەرامبەر پرسی تیرۆریزم لە ناوچە دا گرتبووە بەر .