May 25, 2020 07:40 Asia/Tehran
  • ژماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە تورکیا لە 156 هەزار کەس تێپەڕی

وەزیری تەندروستیی تورکیا شەوی رابردوو باسی تۆمار کرانی 1141 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایروسی کۆڕرۆنای کرد لەم وڵاتەدا لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا و وتیشی ، ژماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتووەتە 156 هەزار و 827 کەس .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ،  فەخرەدین کوجا ژماری قوربانیانی ڤایروسی کۆرونا لەم وڵاتەشی 4340 راگەیاند کە ئەم رەقەمە بە بەراورد لە گەڵ ئاماری رۆژی شەممە ، 32 کەس زیادبوون نیشان ئەداتن .

ڤایروشی کۆرۆنا ئاخرو ئۆخری ساڵی رابردووی زایینی لە شاری ووهانی چین بینرا و ئێستا جیا لە سی پارێزگەی ئەم وڵاتە ، نزیک بە هەموو وڵاتانی جیهان لەوان ئەمریکا ، بریتانیا ، ئۆسترالیا ، تایلەند ، کۆریای باشوور ، ژاپۆن ، کەنەدا ، فەڕەنسە ، ئیتالیا ، تورکیا ، عەرەبستان ، ئێران و ئیماراتی گرتووەتەوە .

بە پێی دوایین ئامار تا ئێستا زیاتر لە 5 میلیۆن و 486 هەزار کەس لە جیهاندا کۆرۆنایان گرتووە کە لەم ژمارە نزیکەی 2 میلیۆن و 291 هەزا کەس چاک بوونەوە و لانیکەم 346 هەزار کەسیش گیانی خۆیان لەدەستداوە .

بۆچوونت