لە ئانکارا گەنجێکی کوردیان لەبەر گوێڕاگرتن بۆ گۆرانیی کوردیی کوشت
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i381748-لە_ئانکارا_گەنجێکی_کوردیان_لەبەر_گوێڕاگرتن_بۆ_گۆرانیی_کوردیی_کوشت
باریش چاکان کوڕە گەنجی کوردی تەمەن بیست ساڵان شەوی رابردوو لە گەڕەکی ئالسانجاک ، هەڵکەوتوو لە ناوچەی ئەتی مەسکوت ی پارێزگەی ئانکارا ، لەبەر گوێڕاگرتن بۆ گۆرانیی کوردیی کەوتە بەر شاڵاوی کەسانی نەناسراو و بە چەقۆ لە دڵی درا و کوژرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2020 07:11 Asia/Tehran
  • لە ئانکارا گەنجێکی کوردیان لەبەر گوێڕاگرتن بۆ گۆرانیی کوردیی کوشت

باریش چاکان کوڕە گەنجی کوردی تەمەن بیست ساڵان شەوی رابردوو لە گەڕەکی ئالسانجاک ، هەڵکەوتوو لە ناوچەی ئەتی مەسکوت ی پارێزگەی ئانکارا ، لەبەر گوێڕاگرتن بۆ گۆرانیی کوردیی کەوتە بەر شاڵاوی کەسانی نەناسراو و بە چەقۆ لە دڵی درا و کوژرا .

کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی مێزۆپۆتامیا نووسی ، بەپێی زانیاریە وەدەستهاتووەکان لە بنەماڵەی چاکان ، ئەو شەوی رابردوو بۆ دانیشتن لە پارک لە گەڵ هاوڕێکانی لە ماڵ دەرکەوتووە . کاتژمێر دە و نیوی شەو کاتێ کە لە پارک گۆێیان بۆ گۆرانیەکی کوردیی شلکردووە لە گەڵ تاقمێکێ سێ کەسی لێیان بووە بە شەڕ . ئەوانیش بە چەقۆ پەلاماری چاکانیان داوە و دەستبەجێ کوشتوویانە .

دەگووترێ هەر سێ تاوانبارەکەی کوشتنی چاکان لە لایەن پۆلیسەوە گیراون .