وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەییشتە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i389259-وەزیری_دەرەوەی_ئەمریکا_گەییشتە_تورکیا
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا گەییشتە شاری ئەستەمۆڵی تورکیا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2020 22:46 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەییشتە تورکیا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا گەییشتە شاری ئەستەمۆڵی تورکیا

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئە لمەیادینی لوبنان، «مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی کەمینە ئایینییەکان گەییشتە ئەستەمۆڵ.

بە پێی بەرنامەی گەشتەکەی «مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ تورکیا، ناوبراو ھیچ جۆرە دیدارووتوێژێکی  لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە نابێت.