گیرانی 29 کەس بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ کودیتای 2016 لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i390044-گیرانی_29_کەس_بە_تاوانی_پێوەندی_لە_گەڵ_کودیتای_2016_لە_تورکیا
ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ، 29 کەسیان لە شاری ئەستەموڵ بە تاوانی ھاریکاری لە گەڵ ئەنجامدەرانی کودیتای 2016 لەم وڵاتە دەسگیر کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2020 09:08 Asia/Tehran
  • گیرانی 29 کەس بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ کودیتای 2016 لە تورکیا

ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ، 29 کەسیان لە شاری ئەستەموڵ بە تاوانی ھاریکاری لە گەڵ ئەنجامدەرانی کودیتای 2016 لەم وڵاتە دەسگیر کرد .

بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی ھەواڵدەریی ئاناتولی ، سەرچاوە ئاسایشیەکانی تورکیا رایانگەیاند ،  فەرمانی گرتنی 35 کەس لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیا دەرچووە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی ژمارێکی دیکە لە تاوانباران ھەروا درێژەی ھەیە . 

لە کاتی کودیتای ناکامی تورکیاوە ، ھێزە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە تا ئێستا ، دەیان ھەزار کەس لە شارومەندان و لەشکەریانی تورکیایان بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ گروپی گولەن و ئەم کودیتایە گرتووە . 

حکومەتی تورکیا فەتحوڵڵا گولەن کە ئێستا لە پێنسیلڤانیای ئەمریکایە بە تاوانباری یەکەمی کودیتای ناکانی 15 ی تەمووزی 2016  دەزانێ و ھەوڵەکانی بۆ وەرگرتنەوەی گولەن لە ئەمریکا بێ کەڵک بووە .