کۆرۆنا و دابەزینی سەردانی گەشتیاران بۆ ئەستەموڵ بۆ سفر
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i390370-کۆرۆنا_و_دابەزینی_سەردانی_گەشتیاران_بۆ_ئەستەموڵ_بۆ_سفر
سەتی 70 ی گەشتیارانی بیانیی ئەستەموڵی تورکیا لەژێر کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەزیوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2020 17:22 Asia/Tehran
  • کۆرۆنا و دابەزینی سەردانی گەشتیاران بۆ ئەستەموڵ بۆ سفر

سەتی 70 ی گەشتیارانی بیانیی ئەستەموڵی تورکیا لەژێر کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەزیوە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نەک ھەر لە ئەستەموڵ بەڵکوو لە زۆربەی ناوچەکانی تورکیا مایەی نیگەرانیە و ئابووریی گرێدراو بە گەشتیاری و پیشەسازیە بچووکەکانی تورکیای رووبەڕووی کێشە کردووە . 

رۆژنامەکانی رەخنەگری تورکیا نووسیان : قەیرانی ئابووریی ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەگرێتەوە ، خاوەن پیشە و دوکاندارەکان بە بێ فرۆشتن رۆژ دەبەنەسەر . 

رێکخراوی ئاماری تورکیا ، ھەژماری بێکارانی لەم وڵاتەدا بە چوار میلیۆن کەس راگەیاندووە ، بەڵام ھەندێ میدیا دەڵێن : ئاماری راستەقینە نزیکەی 10 میلیۆن کەسە .