تورکیا ئامادەی ھاوکارییە لەگەڵ عێراق دا بۆ خەباتی دژی چەکداران لە شنگال
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i391873-تورکیا_ئامادەی_ھاوکارییە_لەگەڵ_عێراق_دا_بۆ_خەباتی_دژی_چەکداران_لە_شنگال
وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە بە بێ ئەوەی کە ناوی تاقمێکی تایبەتی بھێنێ وتی: وڵاتەکەی ئامادەی ھاوکارییە لەگەڵ عێراق دا بۆ وەدەرنانی چەکداران لە گردوپەڕی شنگال.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2021 11:44 Asia/Tehran
  • تورکیا ئامادەی ھاوکارییە لەگەڵ عێراق دا بۆ خەباتی دژی چەکداران لە شنگال

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە بە بێ ئەوەی کە ناوی تاقمێکی تایبەتی بھێنێ وتی: وڵاتەکەی ئامادەی ھاوکارییە لەگەڵ عێراق دا بۆ وەدەرنانی چەکداران لە گردوپەڕی شنگال.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری ھەولێری ھەرێ می کوردستان وتی: لە قۆناغی داھاتوودا شایەتی گۆڕانکاریی زۆر گرینگ دەبین لە نێوان عێراق و ھەرێ می کوردستانی ئەم وڵاتە لەگەڵ تورکیا لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزم.

وتیشی: بەغداو ئانکارا سوورن لە سەر کۆتایی ھێنان بە تیرۆریزم لە ڕێگای ھاوکارییەک کە تورکیا لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق دەیکات.

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا وتیشی: ئانکارا لە نزیکەوە ڕەوتی وەدە رنرانی چەکداران لە گردوپەڕی ناوچەی شنگال لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوای عێراق پێ و شوێن دەگرێت و ئامادەی داکۆکی لە ھاوتای عێراقیی خۆی لەم بوارەدایە.

وەزیری بەرەڤانیی تورکیاو شاندەکەی یاوەری ڕۆژی دووشەممە گەییشتە عێراق.