کوژرانی سێ چەکداری تورکیا لە پێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی «پە کە کە»
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i392797-کوژرانی_سێ_چەکداری_تورکیا_لە_پێکدادان_لەگەڵ_ھێزەکانی_پە_کە_کە
سێ لەشکریی تورکیا لە پێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوزردستان «پەکەکە» لە باکووری عێراق کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 11, 2021 23:28 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ چەکداری تورکیا لە پێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی «پە کە کە»

سێ لەشکریی تورکیا لە پێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوزردستان «پەکەکە» لە باکووری عێراق کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم لەشکریانەی تورکیا لەو پێکدادانانەی کە ڕۆژی چوار شەممە لە پارڕێزگای «دھۆک»ی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ چەکدارانی «پەکەکە» ڕووی دا، کوژراون.

سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەەمەوە ھێرشێکی بەردەوامی بۆ سەر ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکووری عێراق دا دەست پێ کردووە. ئەم ھێرشانە قۆناغێکی تازەی ئۆپراسیۆنەکانی پێشووی تورکیان کە بە ناوو ناتۆری جۆربە جۆرەوە لە مانگی ژوئەن دژی «پەکەکە» دەستی پێ کرا.

ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق و بە دیاری کراوی ھەرێمی کوردستان بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە نێوان ئانکاراو بەغدا. کەچی دەوڵەتی تورکیا سەرباری بانگەشەی داکۆکی کردن لە سوپای عێراق بەردەوام پێ لە سەر ئەوەش دادەگرێت کە ئەو ھێرشانەی سەرخاکی عێراق و بەزاندنی سنوورەکانی ئەم وڵاتە بەردەوام دەکات.