لێکدرانەوەی ٦ تەوەرەی ستراتیژیی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە دانوستانی ئاسایشی ئێران و تورکیادا
جێگری ئاسایشی و ئینتیزامی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا باسی خستنەڕووی شەش تەوەرەی ستراتیژی پارێزگاکەی کرد لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئاسایشیی نێوان ئێران و تورکیادا.
مەهدی حەداد بە ئاماژەدان بە ئەنجامی دانوستانەکانی شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسانی ئینتیزامی تورکیا وتیشی: لەم کۆبوونەوەیەدا خێراترکردنی پرۆسەی کردنەوەی سنووری کۆزەڕەش و ڕێکخستنی بازاڕچەی هاوبەشی سنووری ساریسوو جەختی لەسەر کراوە. هەروەها بەدواداچوون کرا بۆ مەسەلەی بەرفراوانکردنی دەروازەی سنووری بازرگان. ناوبراو هەروەها ئاسانکاری لە هاتوچۆ و تێپەڕین بە سنوورە هاوبەشەکان و زیاترکرانی وەگرتنی لۆریی بازرگانی و ترانزێتی لەو ڕێگاگەلەیدا خستەڕوو کە دوو لایەن ڕێککەوتنیان لەسەر کردبێ. جێگری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا بۆ بەشی ئاسایشی و ئینتیزامی هەروەها وتیشی: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پلاندانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دابینکردنی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان لەو پرس و بابەتانەی تر بوون کە لەم کۆبوونەوەیەدا لێک درانەوە.ئەم کۆبوونەوەیە بە بەشداریی شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی عەلی ئەکبەر پورجەمشیدیانی جێگری وەزیر و هەروەها جێگری ئاسایشی و ئینتیزامی وەزارەتی ناوخۆ، جێگری ئاسایشی و ئینتیزامی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا و باڵیۆزی ئێران لە ئانکەرا لە دیدار لەگەڵ عەلی چەلیک، جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی باڵای ئاسایشی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو.