قۆڵبەست کرانی ٢٥ کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i395920-قۆڵبەست_کرانی_٢٥_کۆچبەری_نایاسایی_لە_تورکیا
ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ٢٥ ھێرشبەری نایاساییان لە پارێزگای «کریکلەر ئیلی» لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2021 17:35 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ٢٥ کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ٢٥ ھێرشبەری نایاساییان لە پارێزگای «کریکلەر ئیلی» لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، ئەم ٢٥ پەناخوازە کە لە ڕێگاگەلی نایاساییەوە گەییشتوونەتە تورکیا لە شارستانەکانی «کوفچار» و «لولەبورگاز» لە سنووری بۆلگاریا ناسکراون و گیراون.

پەناخوازە قۆڵبەستکراوەکان خەڵکی وڵاتانی سووریا، وەفغانستان و عێراقن و دوو منداڵیشیان تیادایە.

ڕەوشتی پەناخوازان لە سنوورەکانی تورکیا ئاڵۆزە. چاودێرانی سیاسی کرداری ئانکارا لەمەڕ کردنەوەی سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ ئەورووپا لە ڕووی پەناخوازان بە ئامێرێکی گوشار دەزانن بۆ کەڵکاژۆیی ئابووری و سیاسیی ئەم وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا.

ئەورووپا بۆ پێشگرتن لە ھرووژمی کۆچبەران بۆ ئەم کیشوەرە ھەتا ئێستا ملیاران دۆلاریان خستووەتە بەر دەستی تورکیا.