گیرانی دەیان کەس لە تورکیا بە ھۆی ھەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی رۆژی کرێکاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i395969-گیرانی_دەیان_کەس_لە_تورکیا_بە_ھۆی_ھەوڵدان_بۆ_بەڕێوەبردنی_رۆژی_کرێکاران
لە پێکدادانەکانی ڕۆژی کرێکاران لە ئەستەنبۆڵ لانیکەم ٨٠ کەس دەستبەسەر کران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2021 17:57 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان کەس لە تورکیا بە ھۆی ھەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی رۆژی کرێکاران

لە پێکدادانەکانی ڕۆژی کرێکاران لە ئەستەنبۆڵ لانیکەم ٨٠ کەس دەستبەسەر کران.

ڕێوڕەسمی یەکی ئایارسەرباری دژایەتی حکوومەتی تورکیا و قەدەغەی هاتوچۆ، لە هەموو شارەکانی ئەو وڵاتەدا بەڕێوە چوو.

ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداری هەموو چین و توێژەکان وەکوو کرێکاران، خوێندکاران، ئەندامی حیزبی کرێکاری تورکیا، ئەندامی بنکەکان و ئەنجومەنەکانی ئەستەنبۆڵ بەڕێوە چوو. یەکێک لە هۆکارەکانی ناڕەزایی بەشداربووانی ئەم ڕێوڕەسمە، قەدەغەی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی کرێکاران لە لایەن حکوومەتەوە بوو.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەوانی "بیانت" پاش بەشداری هێزەکانی دژە ئاژاوەی پۆلیس لەم ڕێوڕەسمەدا، شەڕ و پێکدادان ڕووی دا و تا نزیکی نیوەڕۆ زیاتر لە ٨٠ کەس لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە دەستبەسەر کران.