هەواڵنێرێکی ئەمریکیی: تورکیا فەرماندەی پێشووی ئەلقاعیدەی وەکوو شارۆمەندی ئەو وڵاتە وەرگرتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i398038-هەواڵنێرێکی_ئەمریکیی_تورکیا_فەرماندەی_پێشووی_ئەلقاعیدەی_وەکوو_شارۆمەندی_ئەو_وڵاتە_وەرگرتووە
هەواڵنێرێکی ئەمریکیی ڕایگەیاندووە حکوومەتی تورکیا فەرماندەی پێشووی ئەلقاعیدەی وەکوو شارۆمەندی ئەو وڵاتە وەرگرتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 27, 2021 14:14 Asia/Tehran
  • هەواڵنێرێکی ئەمریکیی: تورکیا فەرماندەی پێشووی ئەلقاعیدەی وەکوو شارۆمەندی ئەو وڵاتە وەرگرتووە

هەواڵنێرێکی ئەمریکیی ڕایگەیاندووە حکوومەتی تورکیا فەرماندەی پێشووی ئەلقاعیدەی وەکوو شارۆمەندی ئەو وڵاتە وەرگرتووە.

بە پێی هەواڵی  ئاژانسی مێهر، لیندزی ئێسنەل هەواڵنێری ئەمریکیی بە بڵاو کردنەوەی کارتێکی نیشتمانیی تورکیا بە ناوی منار ئەلشامی ڕایگەیاندووە ئەم کەسە فەرماندەی پێشووی ئەلقاعیدەیە.

ئەو لە تویتەرێکدا نووسیویە: لە حاڵێکدا کە تورکیا دەیەوێ پەنابەرە سوورییەکان بۆ سووریا بگەڕێنێتەوە، ژمارەیەک پەنابەری سووری بە هۆکاری نادیار شارومەندیی تورکیایان وەرگرتووە. یەکێک لەوانە کەسێک بە ناوی منار ئەلشامییە.

بە پێی هەواڵی SOL ئەم کەسە بە ناوی ئەجناد ئەلشام یان منار ئەلشامی بە نازناوی ئەبوو حەمزە، فەرماندەیەکی ئەلقاعیدەیە کە پێشتریش شارۆمەندیی ئوکراینی وەرگرتووە و ئێستاش وەکوو شارۆمەندی تورکیا وەرگیراوە.