وەلانرانی دۆلار لە سەودای نێوان ڕووسیاو تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i406528-وەلانرانی_دۆلار_لە_سەودای_نێوان_ڕووسیاو_تورکیا
ئەردوغان باسی ھەوڵی تورکیاو ڕووسیای کرد بۆ .ەلانانی دۆلار لە سەودای نێوان ھەردووک وڵاتەکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2022 05:27 Asia/Tehran
  • وەلانرانی دۆلار لە سەودای نێوان ڕووسیاو تورکیا

ئەردوغان باسی ھەوڵی تورکیاو ڕووسیای کرد بۆ .ەلانانی دۆلار لە سەودای نێوان ھەردووک وڵاتەکە.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا باسی ھەوڵی ئەم وڵاتەو ڕووسیای کردووە بۆ بەکار ھێنانی دراڤی نیشتیمانیی ھەردووک وڵاتەکە لە سەودای نێوان ھەردووک لادا.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» دوێنێ ھەینی وتی: شاندەکانی وانکاراو مۆسکۆ خەریکی دانوستانن ھیەتا بۆ سات و سەودا لە پارەی نیشتیمانیی تورکیاو ڕووسیا کەڵک وەربگرن.

بە قسەی ئەردوغان، ئەم بڕیارە سەرەتا لە بەشی گەشتکاری دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، عەرەبستانیش دانوستان لەگەڵ چینی بۆ وەرگرتنی یوان لە باتی دۆلار لە سات و سەودای نەوت دا دەست پێ کردووە.