ئیدانەکرانی تیرۆری شەھید«سەییاد خودایی» لە لایەن پارتی «نیشتیمان»ی تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i408226-ئیدانەکرانی_تیرۆری_شەھید_سەییاد_خودایی_لە_لایەن_پارتی_نیشتیمان_ی_تورکیاوە
سەرۆکی پارتی «نیشتیمان»ی تورکیا تیرۆری شەھید «سەییاد خودایی» لە ئێرانی بە نیشانەی دۆش دامانی ئەمریکاو ئیسرائیل زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2022 12:43 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی تیرۆری شەھید«سەییاد خودایی» لە لایەن پارتی «نیشتیمان»ی تورکیاوە

سەرۆکی پارتی «نیشتیمان»ی تورکیا تیرۆری شەھید «سەییاد خودایی» لە ئێرانی بە نیشانەی دۆش دامانی ئەمریکاو ئیسرائیل زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، « دوغو پرینچەک» ڕابەری پارتی «نیشتیمان»ی تورکیا لە پەیامێکدا بۆ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، شەھید بوونی «سەییاد خودایی»ی سەرەخۆشیی لێ کرد.

ناوبراو لە پەیامەکەی دا جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەم تاوانکارییە لە ڕۆژئاوای ئاسیا، قەوقاز و ھەر شوێنێکی دیکەی دنیا دەربڕی دۆش دامانی ئەمزیکا ئەمپریالیزم و ئیسرائیلە. دیارە ئەم ڕووداوە بەوپەڕی بێزارییەوە ئیدانە دەکەین.

پرینچەک وتیشی: شەھید بوونی «حەسەن سەییاد خودایی» خواستی ئێمەی بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەمپریالیزم و زایونیزم پتەوترو یەکێنی و ھاوپشتیی ئێمەی لەگەڵ  دەوڵەت و نەتەوەی ئێراندا ھێزمەندتر کردووە.

ڕابەری پارتی «نیشتیمان» لە پەیامەکەی دا باسی ئەوەشی کردووە کە، لە لایەن گەلی تورکیاو پارتی «نیشتیمان»ەوە لە ناخی دڵەوە لەم دەردەی دەوڵەت و نەتەوەی ئێراندا خۆمان بە ھاوبەش دەزانین و سەرەخۆشی دەکەین.