-
وشداری عەراقچی لەحاند هەڵمەتەکانی ئاڵای درۆینەی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە
تهمووز 31, 2026 17:50وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، میسری بە هاوڕێ و هاوبەشی گرنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناو برد و وشداریدا لەحاند هەڵمەتەکانی ئاڵای درۆینەی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکە.
-
درێژەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر خاکی لوبنان و سووریا
تهمووز 27, 2026 16:40رژێمی زایۆنیستی لە درێژەی دەسدرێژکارییەکانی بۆسەر ناوچە، پەلامارەکانی بۆسەر خاکی سووریاو لوبنانیش بەردەوام کردووە.
-
کوژرانی دوو سەربازی زایۆنی لە نابلۆس
تهمووز 24, 2026 19:23بەپێی وێنە و گرتە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە یەکەم ساتەکانی ئۆپراسیۆنی نابلوس و لەو ساتەی کە فەلەستینییەکان بەرپەرچی هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر گوندی تەل لە نزیکی نابلۆس دەدەنەوە، سەربازێکی زایۆنی کوژراوە و ٤ فەلەستینی شەهید بوونە.
-
دانپێدانانی ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی؛ نۆژەنکرانەوەی خێرای ژێرخانەکانی ئێران ڕژێمی زایۆنیی پەشۆکاندووە
تهمووز 24, 2026 18:01ڕۆژنامەی واڵستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ڕەوتی خێرای نۆژەنکرانەوەی ژێرخانی زیانلێکەوتووی ئێران، ڕژێمی زایۆنیی تووشی سەرسوڕمان کردووە و گومانی لای کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە دروست کردووە کە هێرشەکانیان کاریگەر نەبووە.
-
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی سەرچاوەی ئاژاوەن لە جیهاندا
تهمووز 16, 2026 18:02ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و ئەو لایەنانەی لە میحوەرەکەیاندان، سەرچاوەی ئاژاوەن کە هەڕەشە لە سەقامگیری جیهانی دەکەن
-
عومان: قورسترین مەترسی لەلایەن تلاڤیڤەوەیە نە تاران
تهمووز 14, 2026 16:39وەزیری دەرەوەی عومان وتی کە گەورەترین مەترسی لە سەر ئاسایشی کەنداوی فارس لە ناوخۆوە نییە، بەڵکوو لەو بڕیار و هەنگاوانی سەرچاوە دەگرێ کە لە دەرەوەی ناوچەکە و بەتایبەت لە تلاڤیڤ دەدرێن و دەنرێن.
-
حەماس: پلانی نوێی شارۆچکەسازیی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا جەنایەتێکە لەپێناو داگیرکردنی هەموو ناوچەکە
تهمووز 14, 2026 16:15بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس بە ئیدانەکردنی ڕێککەوتنی کابینەی ڕژێمی زایۆنی لەسەر ڕۆنانی ١٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی دیکە لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا، ئەم پلانەی بە بەشێک لە پڕۆژەی داگیرکردنی تەواوی کەرتی ڕۆژئاوا و چڕکردنەوەی سیاسەتی داگیرکارانەی دژ بە گەلی فەلەستین زانی.
-
هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە باکووری کەرتی غەززە
تهمووز 14, 2026 16:09لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە کەمپی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە، لانیکەم ٧ کەس شەهید بوون.
-
ڕژێمی زایۆنیستی لە 1000 ڕۆژ شەڕدا ، دەسکەوتێکی جگە لەشکستی تەواو نەبوو
تهمووز 04, 2026 17:01مێدیاکانی ڕژێمی زایۆنی دانیان بەوەدانا کە ئەو ڕژێمە لەماوەی 1000 ڕۆژ شەڕنانەوە لە ناوچە نەگەیشتە هیچ کام لە ئامانجەکانی و ئێران لە شەڕەکە سەرکەوتووتر بوو و هیچ کام لە ئامانجەکانی شەرنانەوە دژی ئەو وڵاتە بە دی نەهات .
-
سەرلەشکەر عەبدوڵڵاهی :دوژمنانی ئێرانی بەهێز دووری بکەن لەهەرجۆرە هەڵەیەکی هەڵسەنگاندن
تهمووز 02, 2026 17:15فەرماندەری قەرارگای ناوەندیی خاتەموڵئەنبیای کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕێو ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی وتی : دوژمنانی ئێرانی بەهێز و هاودەستانی ناوچەیی و واوە ناوچەیی ئاگادار دەکەینەوە کە خۆیان لە هەر جۆرە هەڵسەنگاندنێکی هەڵە دوور بخەنەوە و بیر لە کاردانەوەی سەخت و پەشیمانکەرەوەی ڕۆڵەکانی نەتەوەی ئێران لە هێزە چەکدارەکاندا بۆ هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەک بکەنەوە.