جەختکردنەوەی تورکیا لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ میسر
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i414083-جەختکردنەوەی_تورکیا_لەسەر_بەردەوامیی_هەوڵەکانی_بۆ_ئاساییکردنەوەی_پەیوەندی_لەگەڵ_میسر
وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەردەوامیی ڕاوێژ لەسەر ئاستی وەزارەتەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و قاهیرەی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2023 20:05 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی تورکیا لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ میسر

وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەردەوامیی ڕاوێژ لەسەر ئاستی وەزارەتەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و قاهیرەی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیلنا، «ئیبراهیم کالین» وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٢ ساڵی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان بۆ تورکیا و ساڵی چارەسەرکرانی ئەو کێشانە بوو کە ماونەتەوە.

کالین ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی ڕابردوو تورکیا پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکە دەستپێکرد بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ماونەتەوە، لە ئێستاش دا ڕاوێژەکانی لەسەر ئاستی وەزاری لەنێوان تورکیا و میسر بەردەوامە.

ئەم وتەبێژەی تورکیا دیداری «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆککۆماری تورکیا و «عەبدولفەتاح سیسی» هاوتا میسرییەکەی لە پەراوێزی دەستپێکی مۆندیال لە قەتەر، بە گرنگ نرخاندو وتی، پێموایە ڕەوتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و میسر دەبێت خێراتر بێتەوە.