لێدوانی سۆیلۆ سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i414281-لێدوانی_سۆیلۆ_سەبارەت_بە_ئۆپەراسیۆنی_هێزە_ئەمنییەکانی_تورکیا
وەزیری نێوخۆی تورکیا بانگەشەی کرد کە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٦ هەزار و ٢١٢ ئۆپەراسیۆنیان دژی "رێکخراوە تیرۆریستییەکان" ئەنجام داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2023 18:14 Asia/Tehran
  • لێدوانی سۆیلۆ سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا

وەزیری نێوخۆی تورکیا بانگەشەی کرد کە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٦ هەزار و ٢١٢ ئۆپەراسیۆنیان دژی "رێکخراوە تیرۆریستییەکان" ئەنجام داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئادۆلۆ، «سولەیمان سۆیلو»، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ ھەینی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە نێو ئەو "ڕێکخراوە تیرۆریستییانەی" کە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە کراونەتە ئامانج، گرووپی تیرۆریستی داعش، ڕێکخراوە چەپەکان، پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا«پەکەکە» و بزووتنەوەی گوێلەن (فەتحوڵڵا گولەن)ن.

سۆیلۆ وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ٢٨ هەزار کەسیش لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا بە گومانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکاندا دەستگیرکراون، وتیشی: چوار هەزار و ٥٤٥ کەس لەو کەسانەی کە دەستگیرکراون دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و سەلمێندرانی تۆمەتەکانیان بە فەرمی دەستگیرکراون.

وەزیری ناوخۆی تورکیا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە پێکهاتەی ڕێکخراوە چەپەکانی وەک «بەرە - پارتی ڕزگاریخوازی گەلی شۆڕشگێڕ»، پارتەی شیوعییەکانیش لە ناوچە دوورەدەست و  گوندەکانی تورکیا بە تەواوی تەفروتونا کراون.