سەرۆکی پارتی"وەتەن"ی تورکیا: نابێ پێگەکانمان لەژێرکۆنترۆڵی ئەمریکاو ئیسرائیلدا بن
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i426584-سەرۆکی_پارتی_وەتەن_ی_تورکیا_نابێ_پێگەکانمان_لەژێرکۆنترۆڵی_ئەمریکاو_ئیسرائیلدا_بن
سەرۆکی پارتی "وەتەن"ی تورکیا وتی: دەبێ دەوڵەتی ئەو وڵاتە، پێگە ڕادارییەکانی "کوڕەجیک" و "ئینجرلیک" بگرێتەژێر چاودێریی و دەسەڵاتی خۆی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 16, 2024 07:30 Asia/Tehran

سەرۆکی پارتی "وەتەن"ی تورکیا وتی: دەبێ دەوڵەتی ئەو وڵاتە، پێگە ڕادارییەکانی "کوڕەجیک" و "ئینجرلیک" بگرێتەژێر چاودێریی و دەسەڵاتی خۆی.

"دۆغو پرینچک" لە دیمانەیەکدا وتی : کۆنترۆڵی پێگەی سەربازیی تورکیا لەلایەن دەوڵەتەوە، بۆ سەربەخۆیی وڵات پێویستەو ئەو پێگانە دەبێ لەژێر چاودێریی و کۆنترۆڵی سوپای تورکیادا بن.

ناوبراو وتی: ئیسرائیل و ئەمریکا لەڕێی کورەجیک، ئێران پێوشوێن دەگرن. نابێ پێگەکانمان لەکۆنترۆڵی بیانییەکاندا و هەڕەشە و جێی مەترسی بۆ ئێران بن.

سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا هەروەها وتی: تورکیا دەبێ ئەو چاوانەی ئیسرائیل کوێر بکاو بەرامبەر ئێران و فەلەستین ئەمەگدار بێت.