فەرمانی پووتین بۆ گەشەپێدانی چەکئامێریی سوپای ڕووسیا
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: هەموو کۆمپانیا مەزنەکانی ڕووسیا دەبێ بۆ بەرهەم هێنانی چەکئامێر ئامادەییان هەبێ.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت، ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتوویەتی کە هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە دەبێ باشترین چەکئامێر کەباڵاتر لە نموونە دەرەوەییەکانیان بێت، بگرنەدەست.
پووتین وتی: توانای ئابووریی ڕووسیا بۆ پەرەپێدانی بەرهەم و ڕاژەکارییە سەربازییەکان لەهەرکاتێکدا لە گرینگترین ڕەهەندو لایەنەکانی ئاسایشی سەربازیی ئەو وڵاتە لەقەڵەم دەدرێ.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختی کرد؛ ئەگەر ئەو وڵاتە بیەوێ سەرکەوتن بەدەست بێنێ، دەبێ باشترین وڵات بێ.
چوونەسەری ژماری هێزەکانی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور(ناتۆ) بەتایبەت ئەمریکا لە وڵاتانی نزیک و هاوسنووری ڕووسیا بووەتە مایەی نیگەرانی مۆسکۆ.
حکومەتی ڕووسیا لە کاردانەوە بە درێژەی جم و جۆڵی پڕهەڕەشەی ناتۆ و ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ئوروپا ڕووی کردۆتە پەرەپێدانی بەرهەم هێنانی چەکئامێر.