خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەریی لە فەڕانسە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447096-خۆپیشاندان_و_مانگرتنی_سەرتاسەریی_لە_فەڕانسە
خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەریی، ئەمڕۆ سێ شەممە لە فەڕانسە دەسپێبوو. یەکەمجارە کە دە سەندیکای گرینگی کاریی و کرێکاریی بۆ ئەو ناڕەزایەتییانە، هاواهەنگ کراون.
(last modified 2026-09-29T16:41:54+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2026 19:58 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەریی لە فەڕانسە

خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەریی، ئەمڕۆ سێ شەممە لە فەڕانسە دەسپێبوو. یەکەمجارە کە دە سەندیکای گرینگی کاریی و کرێکاریی بۆ ئەو ناڕەزایەتییانە، هاواهەنگ کراون.

فەرمانبەران و کارمەندانی دەوڵەت، ئاگرکوژێنەوەکان، هێزەکانی فریاکەوتن و بەگشتی کەرتەکانی کاریی و کرێکاریی بەشداری خۆپیشاندانی سەرتاسەریی بوون لە شەقامەکانی فەڕانسە. باشترکرانی هەلومەرجی ئیش و کار و گرینگیدان بەکێشەو گرفتی گوزەران لە داواکارییە گرینگ و بنەڕەتییەکانی خۆپیشاندەرانە بۆنموونە ئەوەی کە بۆچی سەتی دەی پاسەوان و هێزەکانی پۆلیس و پاراستن، مووچەیان لە لانیکەم مووچەی پەسەندکراوی حکومەتیش کەمترە!

دوو  رۆژ پێش ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧ بۆ پەرلەمان وهاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی کارمەندانی کەرتە حکوومییەکان، کەرتە تایبەتییەکان لەوان، نەخۆشخانەکانیش بەشداری ئەو مانگرتنەبوون. بە مانگرتنی کارمەندانی فڕۆکەخانەکان، فڕگەی شارڵ دۆگۆل سەتی پێنج و فڕگەی مارسەی سەتی بیست و پێنج بەرەوڕووی کەمیی گەشت کردن بوون. بەشێک لە کارمەندانی پەروەردەو فێرکاریی بۆ نموونە خوێندنگەکانی دواناوەندیش بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە خەمساردیی دەوڵەتی فەڕانسە لەحاند پەروەردە و فێرکاریی، بەشداریی خۆپیشاندانەکان بوون. خۆپیشاندان بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کێشەو گرفتی گوزەران و ئیش کردن لە شارە جیاجیاکانی فەڕانسە وەک مارسەی و نانت دەس پێ بووەو خۆپیشاندانی پاریسیش، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ بەکاتی خۆجێی بەڕێوە چوو.