هەشت بریندار لەبەر پەلامارکردن بە چەقۆ لە باکووری ڕوسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i315645-هەشت_بریندار_لەبەر_پەلامارکردن_بە_چەقۆ_لە_باکووری_ڕوسیا
لیژنەی لێکۆڵینەوەی دادئەستێنی ڕووسیا ڕایگەیاند: کەسێک لەشاری سورگوت لەباکووری ئەم وڵاتە هەشت کەسی بە چەقۆ بریندار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2017 14:37 Asia/Tehran
  • هەشت بریندار لەبەر پەلامارکردن بە چەقۆ لە باکووری ڕوسیا

لیژنەی لێکۆڵینەوەی دادئەستێنی ڕووسیا ڕایگەیاند: کەسێک لەشاری سورگوت لەباکووری ئەم وڵاتە هەشت کەسی بە چەقۆ بریندار کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک ، لیژنەی لێکۆڵینەوەی دادئەسنێنی ڕوسیا ڕایگەیاند: هێرشبەرەکە بەیانی ئەمڕۆ  هەینی لە بەشێک لە ناوەندی شاری سورگوت  لەبەر هۆی نادیارەوە هەشت کەسی بە چەقۆ بریندار کرد و لەبەر تەقەی فەرامبەرانی پۆلیس کوژرا.

ئەم ڕاپۆرتە دەڵێت فەرمانبەرانی پۆلیسی ڕوسیا خێرا دوای ئاگادار بوونەوە لە ڕووداوەکە لە شوێنەکە دا ئامادەبوون و هێرشبەرەکە لەبەر ئەوەی خۆڕاگری کرد لەبەرامبەر فەرمانبەرانی پۆلیس بە تەقەی پۆلیس کوژرا.

بریندارانی ڕووداوەکە  گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

هێشتا سەبارەت بەشووناسی  هێرشبەرەکە و هۆی ئەنجامدانی کارەکەی  هیچ هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە.

شاری سورگوت  بە 360 هەزار  و 590 کەس حەشیمەت و 453 کیلومەتری سێ جار بەرینایی، ناوەندی پارێزگەی خودموختاری خانتی  مانسییسک لە باکووری ڕ وسیایە.