May 24, 2020 23:07 Asia/Tehran
  • دانیشتنی بەھێزکردنی تواناییە ناڤۆکیەکانی کۆریای باکوور لە پیۆنگ یانگ

دانیشتنی لێکدانەوەی تواناییە سەربازی و ناڤۆکیەکانی کۆریای باکوور رۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی رێبەری ئەم وڵاتە لە پیۆنگ یانگی پێتەخت بەڕێوەچوو .

کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین بە گێڕانەوە لە مێدیاکانی کۆریای باکوور راپۆری دا ، لەم دانیشتنەدا لە بارەی پرۆسەی بەھێزکردنی ھێزە چەکدارەکان و ھەڕەشە سەربازیەکان بیرو ڕا گۆڕدرایەوە . 

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە بەھێزکردنی سیاسەتەکانی پێشگرانەی سەربازیی ناڤۆکیی کۆریای باکوور و ئامادەکردنی ستراتژیایەک بۆ ئامادەباشی بە تەواوەتیی ھێزە چەکدارەکان لە بابەتەکانی دیکە ی جڤینەکە بوون. 

ھەروەھا بڕیار درا توانایی یەکینەی تۆپخانەی کۆریای باکوریش بەھێز بکرێ . 

دانیشتنی  بەھێزکردنی تواناییە ناڤۆکیەکانی کۆریای باکوور  لە پیۆنگ یانگ دوای وەستانی دانوستانەکانی واشنگتۆن - پیۆنگ یانگ بۆ چەکداماڵینی ناڤۆکیی کۆریای باکوور بەڕێوەدەچێ .

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت