فەرمانداری نیۆیۆرک : کۆرۆنا و ناڕەزایەتیەکان ، قوڵایی نایەکسانیی لە ئەمریکای دەرخست
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i381685-فەرمانداری_نیۆیۆرک_کۆرۆنا_و_ناڕەزایەتیەکان_قوڵایی_نایەکسانیی_لە_ئەمریکای_دەرخست
فەرمانداری دیموکراتی ویلایەتی نیۆیۆرک گوتی : کۆرۆنا و ناڕەزایەتیەکان لە دژی کوشتنی شارومەندێکی رەشپێست بە دەستی پۆلیس قوڵایی نایەکسانیی لە ئەمریکای دەرخست .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2020 05:41 Asia/Tehran
  • فەرمانداری نیۆیۆرک : کۆرۆنا و ناڕەزایەتیەکان ، قوڵایی نایەکسانیی لە ئەمریکای دەرخست

فەرمانداری دیموکراتی ویلایەتی نیۆیۆرک گوتی : کۆرۆنا و ناڕەزایەتیەکان لە دژی کوشتنی شارومەندێکی رەشپێست بە دەستی پۆلیس قوڵایی نایەکسانیی لە ئەمریکای دەرخست .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەندرۆ کۆمۆ لە پرێس کۆنفڕانسی رۆژانەیدا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە نایەکسانیی و ھەڵاواردن لە سەرانسەری ئەمریکادا بووە بە یەکێک لە گرنگترین کێشەکانی بەردەم حکومەت ، گوتی : کوشتنی جۆرج فلۆید و چۆنیەتی بەڕێوەبەرایەتی کردنی حکومەت لە بەرزەفت کردنی ڤایروسی کۆرۆنا ، قوڵایی نایەکسانیی لە کۆمەڵگای ئەمریکای زیاتر دەرخست . 

توندی و تیژیی ئەفسەرێکی سپی پێستی پۆلیسی ئەمریکا دوشەممەی رابردوو لە شاری مینیا پۆلیسی ویلایەتی مینە سووتا بووە ھۆی مردنی جۆرج فلۆید ، رەشپێستی 46 ساڵە .

خۆپێشاندانی بەرفراوان لە چەندین شاری ئەمریکا بۆ ناڕەزایەتی بە کوژرانی ئەم پیاوە  رەشپێستە ھەروا درێژەی ھەیە . 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا  لە کاردانەوە بەو رووداوە ، لە تەقەکردن لە ناڕازیان داکۆکی کرد .